رووداو - هەولێر
كچە ئەكتەری بواری نواندن رۆژین شەریفی دەڵێت بەهۆی خوێندنەوە لە كاری نواندن دووركەوتووەتەوە و دەشڵێت تووڕەیان كردووم.
رۆژین شەریفی كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، دوایین كاری هونەری كە بەشداریی تێدا كردووە، فیلمی كلاسیكۆ بوو، بەڵام تاوەكو ئێستا فیلمەكە نمایش نەكراوە. رۆژین دوای ئەم فیلمە لە كاری نواندن دووركەوتووەتەوە.
ئەو لەو بارەیەوە بە (رووداو)ی گوت "لەم ماوەیەدا چەندین داواكاریم بۆ هاتووە بۆ بەشداریكردن لە فیلم، بەڵام هەموویانم رەتكردووەتەوە، چونكە ئێستا سەرقاڵی خوێندنم".


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ