ئاریانا گراندێی لەبارەی مەرایا کێری: گۆرانیی ژیانمانە

08-09-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن مەرایا کێری ئاریانا گراندێی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەرایا کێری، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی، لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی بۆ ڤیدیۆکلیپ (MTV VMA)، خەڵاتی ڤانگارد بۆ باشترین ڤیدیۆکلیپ وەرگرت. خەڵاتەکە لە 1982ـەوە بەناوی مایکڵ جاکسن، ئەفسانەی میوزیکی پۆپ دەبەخشرێت.
 
بەخشینی خەڵاتەکە رێزێکە بۆ کاروانی پڕ لە داهێنانی ئەو گۆرانیبێژە لە بۆ گۆرانی و و ڤیدیۆکلیپەکانی.
 
ئاریانا گراندێی، خەڵاتەکەی پێشکێش بە مەرایا کێری کرد و لە گوتارێکی پڕ لە سۆز و میهربانیدا گوتی: "مەرایا کێری ساوندتراکی ژیانە". هەروەها جەختی کردەوە "وەک گۆرانیبێژ، تەنیا یەک شاژن هەیە، ئەویش مەرایا کێرییە".
 
مەرایا کێری بە جلێکی زێڕینی بریسکەدارەوە هاتە سەر شانۆ و تێکەڵەیەک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی پێشکێش کرد، (We Belong Together)، (Fantasy) و (Fantasy).
 
لە بەشێکی نمایشەکەیدا، تیشکی خستە سەر چەند بەرهەمێکی ئەلبوومی (The Emancipation of Mimi) کە بەم دواییانە 20 ساڵ بەسەر دەرچوونیدا تێپەڕی.
 
کێری لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا بە پێکەنینەوە گوتی: "باوەڕ ناکەم ئەمشەو یەکەم خەڵاتی (VMA)ـی خۆم وەردەگرم".
 
خەڵاتی پێشەنگی ڤیدیۆکلیپ کە بە خەڵاتی مایکل جاکسن ڤانگاردیش ناسراوە، یەکێکە لە بەرزترین خەڵاتەکانی ئێم تیڤییە و بەو هونەرمەندانە دەدرێت کە کاریگەرییەکی گەورە و شۆڕشگێڕانەیان لەسەر میوزیک، ڤیدیۆکلیپ و کولتووری پۆپ هەبووە.
 
جگە لە خەڵاتکردنی مەرایا کێری، رێوڕەسمەکە بەشێکی تایبەتی بۆ رێزگرتن لە  ئۆزی ئۆزبۆرن، ئەفسانەی کچۆکردووی میوزیکی رۆک تەرخانکرا.
 
خەڵاتەکانی ئێم تیڤی بۆ ڤیدیۆکلیپ، شەوی یەکشەممە 7ـی ئەیلوولی 2025 (بە کاتی ئەمریکا) لە نیویۆرکی ئەمریکا راگەیێندران و لەیدی گاگا چوار خەڵاتی بەدەستهێنا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.