رووداو - سلێمانی
نووسه‌ر و رۆماننووس به‌ختیار عه‌لى رۆمانی (ده‌ریاس و لاشه‌كان) و کتێبی (ناشوێن)ـی بڵاوكردنه‌وه.
رۆمانى ده‌ریاس و لاشه‌كان 258 لاپه‌ڕه‌یه. كتێبى ناشوێن 259 لاپه‌ڕه‌یه، کە لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه و کۆمەڵێک گوتارى نووسەری ده‌رباره‌ى كۆچ و په‌نابه‌ریی و غوربه‌ت لەخۆدەگرێت.
ناوه‌ندى رۆشنبیرى ره‌هه‌ند بڵاوكردنه‌وه‌ى دوو به‌رهه‌مه‌کەی له‌ئه‌ستۆگرتووه. یه‌كه‌مجاریشه به‌ختیار عه‌لى خۆى به‌رهه‌مى خۆى چاپ بكات.
رۆژی هەینی کتێبەکە لە ناوەندی رەهەند لەلایەن بەختیار عەلییەوە بە واژۆکراوی دەدرایە خوێنەران و خوێنه‌رێكى زۆریش كۆبووبوونەوە بۆ ئه‌وه‌ى كتێب و رۆمانه‌كه‌ى به‌ختیار عه‌لى به واژۆى خۆى بكڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ