لە پێشانگەی جنێڤ ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سپۆرت نمایشکران

10-03-2018
دلێر تێلی
مۆدێل و دیزاینە نوێکان سەرنجی گەشتیاران رادەکێشن
مۆدێل و دیزاینە نوێکان سەرنجی گەشتیاران رادەکێشن
نیشانەکردن ئۆتۆمبێل
A+ A-

رووداو - جنێڤ 

لە پێشانگەی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل لە جنێڤ، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سپۆرت نمایشکران، کە سەرنجی ئامادەبووانیان راکێشا.

88ـممین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل لە جنێڤ ماوەی چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، هەزاران رۆژنامەڤان و دەزگای راگەیاندن رووماڵی چالاکییەکانی دەکەن.

ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ بینین و هەندێکیشیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ و گرانبەها سەردانی پێشانگەکەیان کردووە. 

نوێنەری کۆمپانیای هۆندای ئۆتۆمبێلێکی سپۆرت بە بینەرانی رووداو دەناسێنێت و دەڵێت "ئەمە ئۆتۆمبێلی هۆندای ئێن ئێس ئێکسە. خاوەنی 500 هێزی ئەسپە، بزوێنەرەکەی بە سووتەمەنی کار دەکات. سێ ماتۆڕی ئەلیکترۆنی هەیە، کە بە هەموویان 580 هێزی ئەسپ و 630 نیوتن مەتر دروستدەکەن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە