رووداو - ئاژانسەکان
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماڵی بلۆمسبێری بۆ مەزاد لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دواین وێنەی مارلین مۆنڕۆی بۆ فرۆشتن خستە مەزادەوە.
بەپێی رۆژنامە بەریتانییەکە، وێنەکان لەلایەن جۆرج پاریس لە 13 ی حوزەیرانی ساڵی 1962 گیراون بەمەبەستی دانانیان لە نێو ئەو کتێبەدا کە باس لە ژیانی مۆنڕۆ دەکات، بەڵام دوای سێ هەفتە لە گرتنی وێنەکان مۆنڕۆ لە ماڵەکەیدا و لە تەمەنی 36 ساڵی بە مردووی دۆزرایەوە، مردنی مۆنڕۆ وایکرد وێنەکان نرخێکی دیکەیان هەبێت بۆ پاریسی وێنەگر.
مارلین مۆنرۆ یەكێكە لەبەناوبانگترین ئەستێرەكانی هۆلیود لە سەدەی بیستەمدا و بە یەكێك لە وروژێنەرترین ئەكتەرانی هۆلیود دادەنرێت، ساڵی 1962 لە تەمەنی 36 ساڵیدا لەماڵەکەی خۆیدا بە مردووێتی دۆزرایەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ