کانی هەڵەبجەیی: شێتیان کردم

09-11-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن کانی هەڵەبجەیی
A+ A-
رووداو – هەولێر

کانی هەڵەبجەیی، کچە رۆژنامەنووس و پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، فەیسبووکەکەی هاکدەکرێت و بەناوی ئەوەوە بۆچوونی سیاسی لە لاپەڕەکان بڵاودەکرێتەوە.



کانی هەڵەبجەیی، کە ئێستا لە وڵاتی هۆڵەندایە، بە رووداوی راگەیاند، "شێتیان کردم، لە فەیسبووک بوختانم بۆ هەڵدەبەستن، لاپەڕەکانیان هاککردووم و بەناوی منەوە بۆچوونی سیاسی  دەنووسن، کە بەهیچ شێوەیەک ئەم پەیامانەی بڵاودەکرێنەوە بۆچوونی من نین".




دەشڵێت، "لە پەیامەکاندا نووسیویانە، گوایە سیروان بارزانی دەمانچەیەکی بە دیاری بۆ من کڕیوە، یاخود من دەکاتە پاسەوانی تایبەتی خۆی، ئەم بابەتانە بەهیچ شێوەیەک راستنین، خەڵکیش وا دەزانن ئەمانە بۆچوونی منن و کەوتوونەتە جنێودان و قسەی ناشیرین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە