لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد فیلمسازانی کورد داوای پاڵپشتی دەکەن

09-12-2025
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
ئامادەبووان لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد. وێنە؛ رووداو
ئامادەبووان لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد. وێنە؛ رووداو
نیشانەکردن سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد بە بەشداربوونی 15 فیلم دەستیپێکرد. فێستیڤاڵەکە لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت و دەرهێنەرانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و دیاسپۆرا تێیدا بەشدارن.
 
یەکێک لە پرسیارە جەوهەرییەکان لەم فێستیڤاڵەدا ئەوەیە؛ ئایا بازاڕی فیلمی کوردی هەیە؟ دەرهێنەرانی کورد چەند پارە خەرج دەکەن و چۆن داهات بەدەستدەهێنن؟
 
بە بڕوای بەشێک لە سینەماکاران، دەرهێنەرە دێرینەکانی کورد وەک "کەسێکی فیداکار" کار دەکەن، چونکە نە دەرهێنەر و نە بەرهەمهێنەر لەم کارەدا قازانج ناکەن.
 
لەمبارەیەوە ئەمین ئیسی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ئەکادیمیای سینەماکارانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە رووداوی گوت: "رۆحی خۆبەخشی و پاراستنی سینەمای کوردی بوونی هەیە. ئەوانەی کار دەکەن زیاتر دڵسۆزانی سینەمان و دەیانەوێت سینەمای کوردی پێش بخەن، نەک بۆ قازانجی ماددی".
 
لەبەر ئەوەی لە باکووری کوردستان بازاڕێک نییە بۆ ساخکردنەوەی فیلمی کوردی و قازانجکردن تێیدا، لە شارێکی وەک ئامەد شارەوانییەکان هەوڵدەدەن رۆڵ ببینن و پاڵپشتیی دەرهێنەران بکەن.
 
تاهیر بایکوشاک، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی شارەوانی گەورەی ئامەد، ئاماژە بەوە دەکات: "پێویستە هەموو ساڵێک بودجەیەک بۆ سینەما تەرخان بکرێت. بۆ نموونە لە باشووری کوردستان وەزارەتی رۆشنبیری هەیە، لێرەش دەبێت شارەوانییەکان ئەو رۆڵە ببینن تاوەکو دەرهێنەر بە ئاسوودەیی کار بکات و خاوەن دیدگا بێت".
 
وەیسی ئاڵتای، دەرهێنەری کورد، جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت پەیوەندییەک لەنێوان فێستیڤاڵەکانی دهۆک، سلێمانی، لەندەن، هامبۆرگ و شارەکانی دیکە هەبێت بۆ ئەوەی ببێتە پردێک بۆ بەیەکگەیشتن و دروستکردنی بنەمایەک بۆ فیلمی کوردی، هەرچەندە هێشتا سینەمای کوردی نەگەیشتووەتە ئاستی پیشەسازی.
 
لە تورکیا و لەنێو بازاڕی فیلمی ئەو وڵاتە، ژمارەیەک دەرهێنەری دەوڵەمەندی کورد هەن، بەڵام بەهۆی ترس لە دۆخی سیاسی، خۆیان لە بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی بەدوور دەگرن. لەبەر ئەوەش زۆربەی ئەو دەرهێنەرانەی فیلمی کوردی بەرهەم دەهێنن، خاوەن باگراوندێکی سیاسین و هەستێکی نەتەوەییان هەیە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.