رووداو - al balad online
فەزڵ شاكر، ئەو هونەرمەندە لوبنانییەی كە بە گۆرانییە عاشقانەكانی ناوبانگی دەركرد، ئێستا جیهادییەكی تووندەو ناوبەناو لەبری ئەوەی وەك جاران بە مایكەوە لە كۆنسێرتێك دەربكەوێت، بە چەكەوە لە مەیدانی شەڕدا خۆی پێشاندەدات. ئاكامی ئەو تووندڕەوییەشی دوچاری سزای لەسێدارەدانی كردەوە.
لەماوەی رابردوودا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا فەزڵ شاكر دانی بەوەدا ناوە، كە لەكاتی گرژییەكانی شاری سەیدای لوبنان خۆی و عەبدولڕەحمانی برای دوو سەربازیان كوشتووە.
دادگایەكی سەربازی لوبنانیش ناوی ئەو تۆمەتبارانەی بڵاوكردووەتەوە، كە هەستاون بە كوشتنی دوو سەرباز، لەنێو تۆمەتبارەكانیشدا فەزڵ شاكر و براكەی لەگەڵ شێخ ئەسیر، كە سەرۆكی ئەو گرووپەیە، كە فەزڵ شاكر ئەندامیەتی هاتووە.
ئەو كەسانەی بە كوشتنی سەربازەكان تۆمەتباركراون هەروەها بە دروستكردنی گرووپی تیرۆریستی، كاری تێكدەری، كوشتن، برینداركردنی بێبیانووی سەربازەكان، تێكدانی ئۆتۆمبێلی سەربازی، زیانگەیاندن بە باڵەخانە و ئۆتۆمبێلی خەڵك، هەڵگرتنی چەك و ماددەی تەقەمەنی بێ مۆڵەتیش تۆمەتباركراون، كە هەموو ئەمانە بەیەكەوە سزاكەی دەگاتە لەسێدارەدان.
دادوەرێكی سەربازی داوای لەسێدارەدانی هەموو تۆمەتبارەكانی كردووە. فەزڵ شاكریش لە وەڵامی ئەو تۆمەتانە، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی "تۆمەتبار بێتاوانە تاوەكو پێچەوانەكەی دەسەلمێنرێت".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ