لەیلا فەریقی بۆ رووداو؛ ئەم گۆرانییەم پێشکەشە بە رۆحی شیفا گەردی

10-03-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک
A+ A-

رووداو – هەولێر

خانمە هونەرمەند لەیلا فەریقی، لە چەند رۆژی رابردوو نوێترین کلیپی گۆرانی خۆی بەناوی "منیش لێرەم" بڵاوکردەوە، فەریقی رایدەگەیەنێت، کە ئەم گۆرانییەی لە رۆژی ئافرەتانی جیهان پێشکەشە بە رۆحی مەرزییە فەریقی خوشکی و نادییە موڕاد و شەهید شیفا گەردی.

لەیلا فەریقی بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، "ئەم گۆرانییەم پێشکەشە بە هەموو ئافرەتانی جیهان بەگشتی و ئافرەتانی کوردستان بەتایبەتی"، باسی لەوەشکرد کە دەیان لاپەڕە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی ئەوەوە کراونەتەوە، بەڵام ئەو تەنیا دوو لاپەڕەی لە فەیسبووک و ئینستاگرام هەیە.

لەیلا فەریقی دەشڵێت، "لە هیچ کام لەو لاپەڕانە بەرپرس نیم کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەن، تەنیا لە دوو لاپەڕە نەبێت کە لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بە هەواداران و خەڵکی کوردستانی ئاشنا دەکەم"، لە بارەی بەرهەمی نوێی هونەریش فەریقی گوتی، "دوو کلیپی دیکەی گۆرانیم لە ئایندە بڵاودەبنەوە، دواتریش ئەلبومێکی گۆرانی".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە