رووداو - هەولێر
سەرچاوەیەكی نزیك لە هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسەس بە (رووداو)ی راگەیاند، تاتلیسەس بەو نزیكانە سێدییەك بڵاودەكاتەوە كە دوو لە گۆرانییەكانی كوردین.
ئەو سەرچاوەیە گوتی كە ئەو سێدییە لە كۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بڵاودەبێتەوە و دوو گۆرانی كوردی تێدایە بە شێوەزاری كرمانجی. بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، تاتلیسەس بەو نزیكانە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و یەكێك لە گۆرانییە كوردییەكانی سێدییەكەی لە شاری هەولێر كلیپ دەكات و گەورەترین كۆنسێرتیش لە هەولێر ساز دەكات.
سەبارەت بە پرۆژە بازرگانیەكانیشی لە هەرێمی كوردستان، گوتی “ئێستا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی بازرگانییە لەگەڵ یانەی زاخۆ و كۆمپانیا ئەلێت، كە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و یاریگایەكی نوێیە لە شاری زاخۆ بەناوی سەن ستی زاخۆ”.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ