رووداو – هەولێر
فاخیر هەریری، هونەرمەندی میللی شاری هەولێر کە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین بەند و گۆرانی بۆ پشتوانی لە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش گوتووە، لە نێو ستۆدیۆی رووداو لە کاتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی #رووداو_ڤۆیس دەست بە گریان دەکات.
فاخیر هەریری، لەو کاتەی کە باسی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات ناتوانێت فرمێسکەکانی کۆنترۆل بکات و دەست بە گریان دەکات، وەک خۆشی دەڵێت، "لە ماوەی رابردوودا لە شەڕی دژی داعشدا زیاتر لە 30 هاوڕێی نزیکی شەهید بوونە".
هەریری لە بەرنامەکەدا باس لە زۆر لایەنی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات، وەک خۆشی دەڵێت، حەز دەکات هەودارانی بە تەمەنی 34 ساڵ بیناسن، بەڵام هەریری نایشارێتەوە کە تەمەنی زۆر لەوە گەورەترەو ژیانی هاوژینی پێکهێناوەو خاوەنی چەند منداڵێکە.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا فاخیر هەریری دەڵێت، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە دەچێتە بەرەکانی جەنگ و پارێزگاری لە خاکی کوردستان دەکات، هەریری بە شانازییەوە دەڵێت، "پیاو یەکجار دەمرێت، با مردنێکی سەربەرزانە بێت و ئامادەم لە پێناوی پێشمەرگەو کوردستان گیانی خۆم بەخت بکەم".
وەک نەریتێکی خۆشی، لە کۆتایی بەرنامەکە فاخیر هەریری دەڵێت، "چاومانە پێشمەرگە"، باس لەوەش دەکات کە لە لایەن لایەنێکی دیاریکراوی باشووری کوردستان هەوڵی ئەوە دراوە کە ئاڵوودەی ماددەی هۆشبەر بکرێت و تووشی نەخۆشی بکرێت، بەڵام دواتر چارەسەری پزیشکی وەرگرتووەو ئێستا بارودۆخی زۆر باشە.
رووداو ڤۆیس، بەرنامەیەکی هەفتانەی رادیۆی رووداو میوزیک-ە، دەرباز یونس پڕۆدیوسەر و پێشکەشکاری بەرنامەکەیە، گرنگی بە مژارە هونەرییەکانی کوردستان دەدات و لەگەڵ هونەرمەندان و لایەنی پەیوەندیدار مژارەکان گەنگەشەکە دەکات.How to Share With Just FriendsHow to share with just friends.
زیاتر ببینە لە لاپەڕەی Facebook on Wednesday, November 9, 2016
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ