رووداو – هەولێر
هێلی لەڤ، خانمە هونەرمەندی کورد ئێستا لە لیسبۆن-ی پایتەختی پورتوگالە، دوێنی 9-ی نۆڤەمبەر پانێلێکی بە ناونیشانی "ئایە ئینتەرنێت شوێنێکی سەلامەتە؟"، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆنفڕانسی Web Summit لەو وڵاتە پێشکەشکرد.
هێلی لەڤ بە (رووداو)-ی راگەیاند، کە بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی پورتوگال بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفڕانسە سەردانی پورتوگالی کردووە، کە لە چوارچێوەی کۆنفڕانسەکەدا دەیان بەرپرسی باڵای وڵاتان و ئەستێرەی جیهانی بەشداریانکردووە.
هێلی لەڤ دەشڵێت، لە کۆنفڕانسەکەدا چاوی بە رۆناڵدینیۆ-ی ئەستێرەی پێشووی بەڕازیل کەوتووە، هاوکات لە کۆنفڕانسەکەدا لویس فیگۆ-ی ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانیش بەشداربووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ