رووداو- ئیلاف
کۆمەڵە گەنجێکی وڵاتی ئەڵمانیا لە بارەی نیشاندانی چۆنیەتی سەربڕینی خەڵک لەلایەن رێکخراوی داعشەوە، شانۆگەرییەکیان لە شەقامەکانی شاری "ئایسن"ی ئەڵمانیا پێشکەشکرد.
دوای ئەوەی کۆمەڵە چالاکوانێکی کوردو بەریتانی بازاڕێکی فرۆشتنی ئافرەتانیان لە لەندەن دروستکرد، بە مەبەستی نیشاندانی سەردەمی بەندایەتی کە ئێستا رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا دووبارە هێناویەتییەوە، کۆمەڵە گەنجێکی شاری ئایسنی ئەڵمانیا بە بیرۆکەیەکی شۆکهێنەرەوە چوونە سەر شەقامەکان، بۆ گوازرشتکردن لە رەتکردنەوەی کردەی تاوانەکانی داعش.
هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، چالاکییەکەیان بریتییە لە پێشکەشکردنی شانۆگەرییەک و دووبارەکردنەوەی چۆنییەتی سەربڕینی خەڵک لەلایەن داعشەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ