خەڵاتی (WWD) بەخشرایە ئەستێرە رێکپۆشەکانی جیهان

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گۆڤاری بەناوبانگی (WWD) بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ستایلی بەڕێوەبرد، تێیدا رێز لەو ئەستێرانە گیرا کە لە جیهانی فاشن و مۆدێلدا خاوەن کاریگەریی و ستایلی تایبەتن.
 
لە رێوڕەسمەکەدا لە سانتا مۆنیکا لە کالیفۆرنیا، کە وەک سەرەتایەک بۆ دەسپێکی وەرزی خەڵاتە هونەرییەکان دادەنرێت، دێمی موور، ئەکتەری جیهانی، خەڵاتی (ئایکۆنی فاشن)ـی پێبەخشرا. هەروەها هەیلی بیبەر، نمایشکاری مۆدێل و کەسایەتیی دیاری سۆشیاڵ میدیا، خەڵاتی (پێشەنگی لە ستایل)ـی وەرگرت.
 
جەیسن بۆڵدن وەک باشترین دەرکەوتن لەسەر فەرشی سووری ساڵ دەستنیشانکرا و ئیرین واڵش خەڵاتی (دروستکەری ستایل)ـی ساڵی پێبەخشرا.
 
جگە لە براوەکانی خەڵاتەکە، ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرە و ناودارانی جیهان ئامادەی ئاهەنگەکە بوون، لەوانە: جۆرج کلۆنی، ئێمیلی بڵەنت، پاریس هیڵتن، پامێلا ئەندەرسن، کریستن ستوێرت و تایریک ویزەرز.
 
رێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی ستایلی (WWD) یەکێکە لەو بۆنانەی کە تێیدا جەخت لەسەر پەیوەندیی نێوان هونەر و فاشن دەکرێتەوە، تیشک دەخرێتە سەر ئەو کەسایەتییانەی لە رێگەی پۆشاک و ستایلەکانیانەوە رەوتی مۆدێل لە جیهاندا دەگۆڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجێلینا جولی لە فیلمی (Couture)

ئەنجێلینا جولی بە فیلمێک ئازار و ململانێکانی ژیانی نیشان دەدات

ئەنجێلینا جولی، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی، یەکەم تریلەری فیلمە نوێیەکەی بەناوی (Couture) بڵاوکردەوە. فیلمەکە ئاوێتەیەکە لە جیهانی فاشن و درامایەکی مرۆیی قووڵ، کە رەنگدانەوەی ئەزموونە سەختەکانی ژیانی تایبەتی و تەندروستی خودی جولییە.