چوار هەفتەیە (Avatar) پێشەنگی بۆکس ئۆفیسی گرتووە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن Avatar
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)، نوێترین بەرهەمی دەرهێنەر جەیمس کامیرۆن، بۆ چوارەم هەفتە لەسەر یەک لە پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی سینەماکانی ئەمریکای باکووردا مایەوە، توانی پێشەنگی خۆی لەبەرامبەر فیلمە نوێیەکان بپارێزێت.
 
پێشبینی دەکرێت لەم کۆتایی هەفتەیەدا، بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی (Avatar) زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاری دیکە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور کۆبکاتەوە. هەرچەندە ئاستی داهاتی ئەم بەشە وەک دوو بەشەکەی پێشوو نییە، بەڵام فیلمەکە توانی دوای سێ هەفتە نمایشکردن، بەربەستی یەک ملیار دۆلار داهات لەسەر ئاستی جیهان ببڕێت.
 
لە ریزبەندی دووەمی بۆکس ئۆفیسدا، فیلمی ترسناکی (Primate) دێت کە بەرهەمی کۆمپانیای پاراماونتە. فیلمەکە لە زیاتر لە دو هەزار و 900 سینەما نمایش دەکرێت و پێشبینی دەکرێت لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا 11 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە. 
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە مەیموونێکی ماڵی دەکات کە تووشی نەخۆشی دەبێت و هێرش دەکاتە سەر ئەو ماڵباتەی پەروەردەیان کردووە؛ ترۆی کۆتسەر، ئەکتەری براوەی ئۆسکار، یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە.
 
هەر لەم هەفتەیەدا فیلمی (Greenland 2: Migration) نمایشکرا، کە بەدواداچوونێکە بۆ فیلمە کارەساتبارەکەی 2020. فیلمەکە کە جێرارد باتلەر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، پێشبینی دەکرێت لە نێوان 8 بۆ 10 ملیۆن دۆلار داهات کۆبکاتەوە. 
 
چیرۆکەکەی باس لە ماڵباتێک دەکات کە دوای وێرانبوونی زەوی بەهۆی کلکدارێکەوە، پەناگەکەیان لە گرینلاند جێدەهێڵن بۆ دۆزینەوەی ماڵێکی نوێ لە ئەورووپا.
 
فیلمی کۆمیدی و سەرکێشی (Anaconda) کە جاک بلاک و پۆڵ رود رۆڵی تێدا دەگێڕن، دەستکەوتێکی گرنگی تۆمارکرد و داهاتی جیهانییەکەی 100 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.
 
فیلمی (The Housemaid) بە رۆڵگێڕانی ئاماندا سەیفێرد و سیدنی سوینی، لەگەڵ فیلمی (Marty Supreme) بە رۆڵگێڕانی تیمۆتی شالامێ، بەردەوامن لە کێبڕکێ و بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکانی جیهاندا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجێلینا جولی لە فیلمی (Couture)

ئەنجێلینا جولی بە فیلمێک ئازار و ململانێکانی ژیانی نیشان دەدات

ئەنجێلینا جولی، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی، یەکەم تریلەری فیلمە نوێیەکەی بەناوی (Couture) بڵاوکردەوە. فیلمەکە ئاوێتەیەکە لە جیهانی فاشن و درامایەکی مرۆیی قووڵ، کە رەنگدانەوەی ئەزموونە سەختەکانی ژیانی تایبەتی و تەندروستی خودی جولییە.