دوای دایكی، هاوسەری گۆرانی ئینزیبات گیانی لەدەستدا

11-02-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن گۆرانی ئینزیبات
A+ A-

رووداو – ھەولێر

رۆژی سێشەمەی رابردوو 3-2-2015، بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە ماڵی گۆرانی ئینزیبات كەوتەوەو بەهۆشیەوە دایكی و هاوسەرەكەی سووتان.

سەبارەت بە چۆنیەتی كەوتنەوەی ئاگرەكە، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ھونەرمەندی میللی گۆرانی ئینزیبات گوتی:" رۆژی سێشەمەی رابردوو ئاگرێك لە ماڵەكەمان كەوتەوە، كە بەداخەوە بەهۆیەوە دایكم و هاوسەرەكەم سووتان، دوای چەند رۆژێك مانەوەش لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا".
 
گۆران كاتی رووداوەكە لە ماڵەوە نەبووە، بەڵام لەسەر زاری دراوسێكانی دەڵێت ئەو رۆژە بەشە نەوتی ساڵانەیان وەرگرتووە، دوای بردنەوەشی بۆ ماڵەوە، بەهۆكارێی نادیار گڕیگرتووە. بەهۆیەوە  شیرین حەسەن ئەحمەد، دایكی و هاوسەرەكەی پەشێو رێبوار محەممەد سووتاون.

وەك گۆران باسیدەكات، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەهۆی زۆری سووتانی جەستەكەی دایكی گیانی لەدەستداوە و دوێنێش هاوسەرەكەی كۆچی دواییكردووە.  گۆران سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکات کە سەردانیان کردووە بۆ دڵنەواوی و دەشڵێ قەت لە چاکەيان دەرناچم.

گۆرانیبێژی میللی گۆرانى ئینزیبات له‌ ساڵی 1983 له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبووه. چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی كچێكە. سه‌رۆكی رایه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە