خەڵاتەکانی Grammy بۆ ساڵی 2019 دابەشکران

11-02-2019
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن خەڵاتی گرامی
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئێوارەی رۆژی 10-2-2019 لە رێورەسمێکی بەرفراوندا لە لۆس ئەنجلس رێورسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی Grammy بۆ ساڵی 2019 دابەشکران.


لە رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی GRAMMY ، بەشێکی زۆر لە میدیاکانی تیشکیان خستبووە سەر جلوبەرگ و دیزاینەکانی خانمە ئەستێرەکانی ئامادەبووی GRAMMY لە لۆس ئەنجلسدا، کە بەجلوبەرگی رەنگاو رەنگ و سەرنجراکێش لەسەر فەرشی سوور خۆیان نمایشکردبوو .

لەم رێورەسمەدا خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی ئاریانا گراندی خەڵاتی  گرامی بۆ باشترین ئەلبوومی پۆپ ساڵی 2019 و، هەروەها خەڵاتی BEST POP VOCAL ALBUM وەرگرت.



خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی لەیدی گاگا  سێ خەڵاتی گرامی وەرگرت، کە ئەوانیش، خەڵاتی گرامی بۆ باشترین سۆلۆی ستایلی پۆپ و، هەروەها خەڵاتی باشترین دوێتی بە گۆرانی shallow  لەگەڵ ئەستێرەی ناودار برادلی وەرگرت.



خەڵاتی گرامی بۆ باشترین گۆرانی بەخشرایە گۆرانی This Is America کە لەلایەن راپەری ئەمریکی دۆناڵد گلۆڤەر جونیۆر گوتراوە.



خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی Dua Lipa لەم رێورەسمەدا خەڵاتی گرامی بۆ باشترین سەماکەر لە ناو کلیپ وەرگرت.



هەرەها خەڵاتی گرامی لە بەشی BEST RAP SONG بە راپەری ئەمریکی Drake بەخشراو لەگەڵ ئەوەشدا چەندین گۆرانی و سەما لەلایەن چەند خانمە گۆرانیبێژێک پێشكەشكران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە