جۆرج کلوونی.. هاوسەرە لوبنانییەکەم تەواوی ژیانی گۆڕیم

11-05-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن جۆرج کلوونی
A+ A-

رووداو – People Magazine

جۆرج کلوونی، ئەستێرەی ئەمەریکی رایگەیاند، کە پەیوەندییەکی خۆشەویستی بەهێز لە نێوان خۆی و هاوسەرە لوبنانییەکەی، ئەمەل کلوونی هەیەو دەشڵێت، "کاریگەری گەورەی بەسەر ژیانمدا هەبووە".

جۆرج کلوونی، لە ئاهەنگی کردنەوەی نوێترین فیلمی خۆیدا بەناوی Tomorrow Land، جارێکی دیکە خۆشەویستی خۆی بۆ هاوسەرە لوبنانییەکەی دەربڕی و گوتی، "ئێستا پیاوێکم کە قەدری ژیانی هاوسەرگیری دەگرم، ئەمەل کاریگەری گەورەی بەسەر ژیانمدا هەیەو گۆڕانکاری گەورەی دروستکردووە".

جۆرج کلوونی، لە بەردەوم جەماوەری ئامادەبووی ئاهەنگەکە بە هاوسەرەکەی گوت، "هەموو شتێکت گۆڕی، سەبارەت بە ژیانم، بە بیرکردنەوە لە داهاتووی خۆم، وات کرد گەشبین بم بەرامبەر بە داهاتووی جیهان و داهاتووی خێزانەکەمان".

هەر لەم ئاهەنگەدا، کلوونی سەبارەت بە سیفەتی هاوسەرەکەی بە گۆڤاری People-ی جیهانی گوت :"ژنێکی زۆر باشە، بە میهرەبانییەکەی ناچاریکردووم لە تەمەنی 54 ساڵیشدا لە خۆشەویستی ئەودا بژیم، گرنگی زۆرم پێدەدات و یەکێکە لە زیرەکترین ئەو کەسانەی من لە ژیانمدا ناسیبێتم".

ئەمەل کلۆنی، بە رەگەز لوبنانییەو کاری پارێزەری دەکات، مێردەکەی لە بارەی پیشەکەیەوە دەڵێت، "شانازی دەکەم کاتێک بە رۆبی پارێزەری لە نێو دادگا نێودەوڵەتییەکان دەیبینم".

جۆرج کلوونی، ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمەریکی لە ساڵی 1961 لە دایکبووەو یەکێکە لە بەناوبانگترین بەرهەمهێنەر، دەرهێنەر و ئەکتەرەکانی هۆلیوود، خاوەنی دەیان خەڵاتی جیهانییە، لە ژیانی هونەری خۆیدا ٣ جار توانیویەتی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەدەستبهێنێت، لەگەڵ ٢ خەڵاتی ئەکادیمی ئەوۆردس.

ئەمەل عەلمەدین رەمزی، یاخود ئەمەل کلوونی، هاوسەری جۆرج کلوونی، لە ساڵی 1978 لە دایکبووە، خەڵکی لوبنانەو هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە، لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆلێژی یاسای تەواوکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە