دوایین وەرزی زنجیرەی 'Snowpiercer' بڵاودەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Snowpiercer" وەرزی چوارەمی لە 21 تەممووزی 2024 بڵاودەکرێتەوە، ئەمش دوایین وەرزی زنجیرەکە دەبێت.
 
لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە 8ـی حوزەیرانی 2024 لە یەکێک لە تۆڕە میدیاییەکان بڵاوبکرێتەوە.
 
زنجیرەکە لە چوارچێوەی خەیاڵی زانستی پێشکێش دەکرێت، چیرۆکەکەی باس لە گرووپێک دەکات کە لە هەزار و یەک ئۆتۆمبێڵدا ژیان بەسەر دەبن، ئەمەش دوای ئەوەی زەوی دەبێتە بەستەڵەك و تەنیا ئەو گرووپە لە ژیاندا دەمێننەوە. 
 
لە زنجیرەی "Snowpiercer" جێنیفەر کۆنێلی، دەیڤید دیگز و ئالیسن رایت رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.