دراما تورکییەکان دەگەنە ئەمەریکا

11-11-2015
هیوا سەڵاح
A+ A-
 رووداو - ئاژانسەکان
 
دوای ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوڕوپا، دراما تورکییەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، ئێستا لە ئەمەریکای لاتینیش دەستکراوە بە پیشاندانی درامای تورکی.


 

یەکێتی وەبەرهێنان و هوتێلە گەشتیارییەکانی تورکیا، داوا دەکات سوود لە ناوبانگی هونەرمەندان و ئەستێرەکانی درامای تورکی وەربگیرێت بۆ بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و راکێشانی گەشتیاری وڵاتانی سامبا و سالسا.
 
لەهەواڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکیدا هاتووە، کە لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتینی، وەک بەرازیل و ئەرژەنتین، هەوادار و بینەری درامای تورکی رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایە، هەربۆیە یەکێتی وەبەرهێنەرانی تورکیا، دەخوازن ئەستێرەکانی درامای تورکیا رۆڵی خۆیان لە برەودان بە کەرتی گەشتیاری ببینن.
 


بەپێی ئامارەکان، ساڵانە سەدان هەزار گەشتیاری وڵاتانی ئەمەریکای لاتین روو لە تورکیا دەکەن، کە 70% لە وڵاتی بەرازیل و ئەرژەنتیندایە، بەڵام پێدەچێت دوای بڵاوبوونەوەی دراما تورکییەکان لە ئەمەریکای لاتین ئەو رێژەییە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.
 
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئێستا زیاتر لە 10 درامای تورکی لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین نمایش دەکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە