بەختی رووداو؛ ڤینۆس دڵخۆش و سەرنجڕاكێشت دەكات

11-11-2016
ئایار فەلەکی
نیشانەکردن بەختی رووداو
A+ A-

 رووداو - هەولێر

كاوڕ: كەسێكی بەتوانایت، بەڵام كاتێك ئەو توانایە دەردەكەوێت كە لە بارودۆخە سەختەكاندا تووشی هەڵچوون نەبیت و بیر لە چارەسەرێكی هێمن بكەیتەوە. دەتوانی پشت بە هاوڕێكانت ببەستی.

گا: بۆ ئەوەی بەختەوەری بەدەست بهێنی بیر لە تۆڵە مەكەرەوە و هەتا دەتوانیت بەخشندە بە. كاتێك كارێكی گرنگ دەكەیت كارەكانی دیكەت پشتگوێ‌ مەخە.

دووانە: گلەیی كەم بكەرەوە، كەس بێ‌ كەموكورتی نییە، ناتوانی وا لە چواردەورەكەت بكەیت وەك تۆ بیر بكەنەوە، دەتوانی مامەڵەیەكی گونجاو لەگەڵ هەمووان بكەیت و خۆت بگونجێنی.

قرژاڵ: سەركەوتنی هەر كارێك بەندە بەو كاتەوەی كە بۆی تەرخان دەكەیت و ئەو پلانەی بۆی دادەنێی، سروشتی خۆت بەو جۆرەیە كە بە خاوی هەنگاو دەنێی، بەڵام بەرەو سەركەوتن دەچیت.

شێر: ئەم ماوەیە بەهۆی پەیدابوونی كێشەیەكەوە رەشبین دەبیت لە باشكردنی باری داراییت، بۆ ماوەیەكی كاتی كارەكانت دەوەستن، بەڵام ئەمە هەر ماوەیەكی كەم دەخایەنێ و كارەكان دەكەونەوە سەر رێڕەوی خۆیان.

فەریك: كات گونجاوە بۆ دەسپێكردنی كارێكی نوێ‌، بۆ ئەوەی گرفتی ئەڤینداریت بۆ دروست نەبێت، هێمن بەو بەدڵێكی فراوانەوە ئەو قسانە قبوڵ بكە كە بەدڵت نین. بڕواش بە قسەی نەرمی هەموو كەسێك مەكە.

تەرازوو: هەرچەندە گرفتێكی دیاریكراو لە ئارادا نییە، بەڵام ئەم ماوەیە هەتا دەتوانیت خۆت لە گرفت بە دوور بگرە، بڕیاری یەكجاری لەسەر هیچ شتێك مەدە. كارێك بكە لە ئەنجامەكەی دڵنیابیت.

دووپشك: هەوڵ دەدەیت قەرەبووی كاتە بەفیڕۆچووەكانت بكەیتەوە، كارێكی زۆر دەكەیت بەڵام هەموو هەنگاوەكان بە خاوی دەچنە پێشەوە. رەشبین مەبە و دووبارە هەوڵ بدەرەوە سەركەوتوو دەبیت.

كەوان: بوونی ڤینۆس لە كەلوەكەتدا دڵخۆشت دەكات و سەرنجڕاكێش دەبیت، دیداری كەسانێك دەكەیت كە دەخوازن لێت نزیك ببنەوە، تۆیش دەخوازی لە قەرەباڵغی دوور بكەویتەوە و كاتێكی هێمن بەسەربەریت.

گیسك: هەست دەكەیت قسە و هەڵسوكەوتەكانت لێكدانەوەی جیاوازیان بۆ دەكرێت، هەوڵ بدە وەڵامەكانت قەناعەت بە چواردەورەكەت بهێنن، هەڵچوون و تووڕەبوون گومانەكانت لەسەر زیاد دەكەن.  
 
سەتڵ: زۆر كەس حەز دەكەن لە تۆ بچن، بە تایبەت لە خۆڕاگریدا كە رەوشتێكی جوانە، بەڵام هەتا سنوورێك كە تەمومژەكان دەڕەوێنەوە و دەتوانی بڕیارێكی راست بدەی. خەرجیی زیادە كەم بكەرەوە.

نەهەنگ: چاوەڕوانی هیچ بەڵێنێك مەكە ئەگەر لەبەدیهێنانی دڵنیا نەبیت. ڕەنگە بارودۆخی ژیانت یارمەتیدەر نەبێت بۆ بەدیهاتنی خەونە گەورەكەت، بەڵام دەتوانی كارە ئاساییەكانت تەواو بكەیت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە