محەممەد ئیسماعیل
رووداو – واشنتن
میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ پشتگیری کردنی خوێندن لە زانکۆ، بە گوتنی راپێک کەمپەینێکی دەستپێکرد.
میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەکتەری بەناوبانگ جەی فەروه، پێکەوە گۆرانییەکی راپیان لە نێو کۆشکی سپی تۆمارکردووە.
مەبەست لەم کارە هونەرییەدا، بۆ پشتگیرییە لە خوێندنی دوای ئامادەیی و بەردەوامی خوێندکاران لە زانکۆکان و گرنگی زانست و پەروەردەیە بۆ کۆمەڵگا، لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت نیشانی خەڵکی ئەمەریکا بدەن کە ئۆباماو هاوژینەکەی لە خەمی زانست وفێرکردنن.
راپەکە بە ناونیشانی "بڕۆ بۆ کۆلێژ" بڵاوکراوەتەوە، خانمی یەکەمی ئەمریکا بە گەنجان دەڵێت: "ئەگەر دەتەوێت فڕۆکە بفڕێنیت ،ئەوا پێویستە بڕۆیت بۆ کۆلێژ، دەبێت شەوانە کۆششی زیاتر بکەین بۆ ئەوەی داهاتوو بنیات بنێین."
ئەم ڤیدیۆ کلیپەی تێێدا میشێل ئۆباما لە نێو ژوورەکانی کۆشکی سپی، کە شوێنی پێشوازی بەرپرسانە راپدەکات، لە ماوەی یەک رۆژدا نزیکەی دوو ملیۆن جار سەیرکراوە، پێشبینی دەکرێت ئەم کلیپە بینەرێکی زۆری لە جیهان هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ