عەزیز وەیسی سەپرایزی هەیە

12-03-2013
A+ A-
ئەلبوومە تازەكەی هونەرمەند عەزیز وەیسی لە 9 گۆرانی پێكهاتووە و لەو بەهارەدا بڵاویدەكاتەوە كە گۆرانییە نوێ و كۆنەكانی لەخۆگرتووە.

هونەرمەند عەزیز وەیسی بە(رووداو)ی راگەیاند، سێدییە نوێیەكەی لە 9 گۆرانی پێكهاتووە و زۆربەی كارەكانی تەواوكردووە و 2 گۆرانیشی كلیپ كردووە "ئەو سێدییە نوێیەم لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئێرانی بەرهەمهێناوە، ستایلی كاركردنی من زیاتر ئاوازی فۆلكلۆری بەسەریدا زاڵە، لەبەرئەوە هەرچییەك بكەم خەڵك بەئاوازی فۆلكلۆر تێیدەگات، بۆیە ئەم سێدییە نوێیەم گۆرانی كۆن و نوێی لەخۆگرتووە".

عەزیز وەیسی گوتی كە لە چەندین وڵاتی ئەوروپی بانگهێشتكراوە بۆ ئاهەنگ "بەڵام قبوڵم نەكردووە لەبەر ئەوەی زیاتر حەز دەكەم لەكوردستان ئاهەنگ بگێڕم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە