باشترین هونەرمەندانی نەخشاندنی تاتۆ لە پاریس بەهرەکانیان نمایش دەکەن

12-03-2018
هۆشەنگ دارا
پێشانگای نێودەوڵەتیی تاتۆ لە پاریس کرایەوە
پێشانگای نێودەوڵەتیی تاتۆ لە پاریس کرایەوە
نیشانەکردن تاتۆ فەرەنسا پاریس
A+ A-

رووداو - پاریس 

بە بەشداری 420 لە باشترین هونەرمەندانی نەخشاندنی تاتۆ کە لە 40 وڵاتی جیاوازەوە هاتبوون، پێشانگای نێودەوڵەتیی تاتۆ لە پاریس کرایەوە.

لە ساڵانی رابردوو ژمارەیەکی زۆری گەنجانی ئەوروپا روویانکردووەتە نەخشاندنی جەستەیان لەڕێگەی تاتۆوە، بەپێی راپرسییەک رێژەی 20%ـی گەنجانی سەروو 18 ساڵ لە فەرەنسا، تاتۆیان لەسەر جەستەیان کردووە. 

پێشانگاکەی پاریس دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هونەرمەندانی بواری تاتۆ لێهاتووییەکانی خۆیان لە نەخشاندنی تاتۆ نمایش بکەن، بۆ ئەمەش باشترینی هونەرمەندەکانی بواری تاتۆ هەڵبژێردراون تاوەکو لە پێشانگاکەدا بەشدار بن. 

تینتین، هونەرمەندی تاتۆ و ریکخەری پێشانگاکەیە، ئەو دەڵێ "ئەمە گەورەترین چالاکیی سەر گۆی زەوییە. 35 هەزار کەس هاتوون. بەڵێ ئەمە بەشێکە لە شتێکی گەورە، هەموو گۆی زەوی لێرە کۆدەبنەوە و هەموو کەسیش دەیەوێت بەشداربێت. بەڵێ، ئەمە کەمێک سەختە کە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندە باشەکانی تاتۆ رەتبکەیتەوە، بەڵام من زۆر لە باشترینەکانم پەسند کردووە. هەموو باشترینەکان لێرەن، ئەمە زۆر شێتانەتە، بەڵێ، من زۆر خۆشحاڵم".

هونەرمەندانی تاتۆکاری ژن تەنها 17%ـی کۆی گشتیی هونەرمەندەکانی ئەو بوارە پێکدێنن، ئەمساڵ ئەوان رۆڵێکی زیاتریان لە پێشانگاکەدا هەیە و هونەری خۆیان لەسەر جەستەی ئەوانی دیکە دەنەخشێنن. 

ئایمێ کۆرنوێل، هونەرمەندی تاتۆ دەڵێ "پێموایە بەشێوەیەکی گشتی زیاتر تاتۆم بۆ ژنان کردووە. پێموایە ئەمە کارێکی تەواو ژنانەیە؛ نازانم، پێموایە کچان حەز دەکەن لەلایەن کچانەوە تاتۆیان بۆ بکرێت، هەروەها ئەمە کەمێک باشترە. من بە تەواوی حەز دەکەم تاتۆ بۆ کچان بکەن، چونکە پێستیان زۆر خۆشترە، زۆر نەرمترە".

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە