رووداو - dailymail
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ئەستێرە و خانمە گۆرانیبێژی جیھانی سیلینا گۆمێز چەند وێنەیەکی لە ماڵپەرە جیھانییەکان بڵاو دەبێتەوە کە لە باوەشی کوڕەکەی بێکھامی یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرایە.
ماڵپەری بەریتانی دەیل مەیل (dailymail) چەند وێنەیەکی برۆکلین بیکھامی لەگەڵ سیلینا گۆمێزی گۆرانیبێژی جیھانی بڵاوکردەوە لە ھۆتێلی (the McKittrick Hotel) کە خەریکی چەند کارێکی فاشیۆنن بۆ یەکێک لە گۆڤارە جیھانییەکان.
بڵابوونەوەی ئەم وێنانە ھەوادارانی جاستن بیبەری ھێنایە دەنگ و رەخنەیان لە سیلینا گرت.
بەر لە مانگێ جارێکی دی سیلینا برۆکلینی بینووە و ھاوڕێیەتی زۆر باشیان ھەیە و بەشێکی زۆر لە ھەوادارانی سیلیناش دەڵێن بای بای جاستن بیبەر و پێیانوایە برۆکلین بۆ سیلینا زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی ببێتە خۆشەویستی .
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە زیاتر لە 2 ساڵە سیلینا گۆمێز و گۆرانیبێژی راپ جاستن بیبەر لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەیان جیابوونەتەوە.



کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ