فیلمەکەی هێڵی لەڤ لە ئۆسکار وەردەگیرێت

12-10-2014
هیوا سەڵاح
رووداو
رووداو
نیشانەکردن هێڵی لەڤ
A+ A-

رووداو- هەولێر

وەزارەتی رۆشنبیری عێراق فیلمی سینەمایی کوردی مەردانی هەڵبژارد بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی وڵاتی عێراق بکات لە فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆسکار.

  هێڵی لەڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،" دوێنێ بە ئێمەیان راگەیاند کە ئەم فیلمە لە خوولی 87 ەمینی فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆسکار وەرگیراوەو کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی فێستیڤاڵەکەش دەکەن".

هەروەها ئەم فیلمە لە لیستی ماڵپەڕی فەرمی خەڵاتی ئۆسکار بڵاوکراوەتەوە، کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری وەک تاکە نوێنەری فیلمی عێراقی هەڵبژێدراوە، ئەمساڵ لەم فێستیڤاڵەدا 83 وڵات کێبڕکێی بردنی خەڵاتەکە دەکەن.

فیلمی مەردان لە دەرهێنانی بەتین قوبادییە، چیرۆكی پێشمەرگەیەكی كورد دەگێڕێتەوە كە لەمنداڵیدا دیاردەیەکی ناخۆشی رووبەڕوودەبێتەوە و دەبێتە مرۆڤێكی دوورەخراوە و تەنیاو دوورەپەرێز، لەیلا کە هێڵی لەڤ رۆڵی بینیوە لەنێو شاخەكانی كوردستاندا بەشوێن پیاوێكی ونبوودا دەگەڕێت.

کاستی فیلمەکە لە ‌حوسێن حەسەن، گۆرانیبێژی کورد هێلی لۆڤ، ئیسماعیل زاگرۆس، فەیاز دۆمان، میر موراد بەدرخان و چەندین ئەکتەری دیکە پێكهاتووە.

فیلمی سینەمایی مەردانی دەرهێنەری کورد ‌بەتین قوبادی، کە دەکاتە برای سینەماکاری کورد بەهمەنی قوبادی، ئەم فیلمە درێژترین فیلمی بەتینەو مانگی رابردوو بەشداری فێستیڤاڵی تۆرنتۆی لە کەنەدا کرد، بڕیارە  فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆسکار رۆژی 22ی شوباتی 2015 ئەنجام بدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە