رووداو- هەولێر
كچە گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان هۆزان ئالین نامەیەك ئاراستەی ئەنجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا دەكات و مێركڵیش وەڵامی دەداتەوە.
ئالین دەربارەی ئەو نامەیە بە (رووداو)ی گوت "دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر كوردستان، نامەیەكم بۆ خاتوو مێركڵ نووسی، داوام لێكرد ئەڵمانیا پشتیوانی زیاتر لە كورد بكات، هەروەها چەند كلیپێكی خۆم بۆ نارد كە لەسەر پێشمەرگە تۆمارم كردبوون".
مێركڵ لە وەڵامی نامەكەی ئالیندا نووسیویەتی "پڕۆژەكەتان كە مەترسییەكانی داعشتان لەسەر جیهان دیاری كردبوو، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر من هەبوو، لە هەمانكاتدا خەباتی هونەریی هونەرمەندان لەسەر ئەم مەسەلەیە مایەی شانازییە و گرنگییەكی تایبەتی لەلای من هەیە. من پشتیوانی تەواوی پڕۆژە هونەرییەكانت دەكەم".
ئالین گوتیشی "پڕۆفیسۆر مۆنیكا كرۆتیرۆس وەزیری رۆشنبیری و راگەیاندن و گوتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا بە فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژە هونەرییەكانم دەربڕی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ