رووداو – هەولێر
پەرواز حوسێن، خانمە هونەرمەند و ئەستێرەی بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە باشووری کوردستان نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "رۆژانی خۆشەویستی کلیپکرد و بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو بڵاویبکاتەوە.
پەرواز حوسێن، بە تۆڕی میدیایی (رووداو)-ی راگەیاند، "گۆرانییەکە بەناوی "رۆژانی خۆشەویستی" یە، تێکست و ئاوازی لە لایەن سامی ئەرگوشی ئامادەکراوە، کاری دابەشکردنی میوزیک نۆبەدار ئیبراهیم ئەنجامیداوە".
پەرواز حوسین گوتیشی، کە سیناریۆ و دەرهێنانی کلیپی گۆرانییەکە لە لایەن گۆران ساڵح-ی هاوژینی ئەنجامدراوە، بەرهەمی G5 پڕۆدەکشنەو بە سپۆنسەری کۆمپانیای "بلاک گرووپ" کاری بۆ کراوە، کاری مۆنتاژی تەواو بووە، بەڵام بەهۆی وێنەگرتنی کلیپەکە بە کامێرای ئەلێکسا، چەند رۆژێک پێویستی بە رێکخستنی رەنگەکان دەبێت، هەر بۆ یە ماوەی دوو هەفتەی دیکەی پێویستە بۆ بڵاوبوونەوە".
پەرواز حوسێن گوتیشی، "لە دوای تەواوبوونی کلیپەکە، بۆ یەکەمجار لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵادەکرێتەوە".
هەر لە بارەی کلیپەکەوە، گۆران ساڵح، کە هاوژینی پەروازەو هاوکات دەرهێنەری کلیپەکەیە گوتی، "لە کلیپی گۆرانییەکەدا بەشێوازێکی جیاواز کارمان لە پیشاندانی کوردستان کردووەو چەندین ناوچەی جوان پیشاندراون، لە رووی جلوبەرگیشەوە بەشێوەیەکی جیاواز کارمانکردووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ