رووداو- ئاژانسەکان
جاستن بیبەر،ئەستێرەی کەنەدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پەیجی تایبەتی خۆیدا، وێنەی کچێکی بڵاوکردووتەوە، زۆر شەیدای بووە، بۆیە داوای زانیاری دەکات.

جاستن بیبەر یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی هەوادارێکی یەکجار زۆری هەیە، بەڵام جوانی ئەم کچە سەرنجی راکێشاوە، بۆیە هەر دوای بڵاوکردنەوەی وێنەکە، دەیان لە هەوادارانی جاستن بەدوای ئەم کچە گەڕاوەن، بۆ ئەوەی ناسنامەی کچە بدۆزنەوە، سەرەنجام تواندرا کچە بدۆزرێتەوە.

ئەو کچەی جاستن بیبەر شەیدای بووە، ناوی سیندی کیمبرلی و خەڵکی ئیسپانیایە، دەمێکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ، بەهۆی جوانییەوە ناوبانگی دەرکردووە، سیندی تەمەنی 17 ساڵە، بەڵام شێوەی زۆر لە نمایشکاری بەناوبانگی رووسی ئارینا شایک دەچێت، هەر ئەمەش وایکردووە جاستن بیبەر شەیدای جوانییەکەی بێت.

پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەم کچە بووە هەڵاو دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، دواجار سیندی هاتەدەنگ و لە پۆستێکیدا نووسیویەتی" نازانم چۆن هەڵسوکەت لەگەڵ ئەم بارودۆخەی ئێستادا بکەم، دەمەوێت ئاگاداری هەموو هەوادارانم بکەمەوە، من هیچ پەیجێکم لە تویتەر نییە، بەڵکو تەنیا لە ئینستاگرام ئەکتیڤم".

لە پەیجی ئینستاگرامی سیندی دەردەکەوێت کە ئەو نیگارکێشێکی لێهاتوو دەستڕەنگینە، بۆیە بەشێکی زۆر لە ژوورەکەی بە تابلۆی خۆی رازاندووتەوە، رۆژانەش ئەو تابلۆیانەی دەینەخشێنێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویان دەکاتەوە.



کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ