رووداو – ئەڵمانیا
كچە كوردی بەشداربووی پرۆگرامی (زە ڤۆیس)ی ئەڵمانی دیلان رەنجبەر خۆشناو كە هەوادارانی بە شاكیرای كورد ناوی دەهێنن، رایگەیاند دوو گۆرانی بۆ پێشمەرگە تۆماركردووە.
دیلان خۆشناو بە (رووداو)ی گوت "كارەكانی دوو سروودم كە بۆ پێشمەرگە گوتراون، تەواو بوون و لە داهاتوویەكی نزیكدا بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویان دەكەمەوە".
تێكستی یەكێك لە گۆرانییەكانی دیلان لەلایەن رێدار سابیرەوە نووسراوە، یەكێكیشیان رزگار خۆشناو نووسیویەتی كە كاری ئاوازدانانیشی بۆ هەردوو گۆرانییەكە كردووە، بەڵام دیلان تاوەكو ئێستا هیچ ناوێكی بۆ ئەو دوو گۆرانییە دانەناوە.
دیلان گوتی جگە لەو دوو سروودە خەریكی چەند كارێكی دیكەیە وەك بەرهەمی سینگل، بەڵام جارێ تەنیا ئەو دوو سروودە بڵاودەكاتەوە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ