مەیلان غەفووری کلیپێک بەزمانی ئەڵمانی لەبارەی گەلی کورد بڵاودەکاتەوە

13-03-2021
هیوا سەڵاح
مەیلان غەفووری ، گۆرانیبێژ
مەیلان غەفووری ، گۆرانیبێژ
A+ A-
رووداو-هەولێر

مەیلان غەفووری، خانمە هونەرمەندی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا، کە بە "Lune" ناسراوە، لە شاری هەولێر ڤیدیۆکلیپێکی تۆمارکرد، چیرۆکی ئەم ڤیدیۆکلیپە باس لە ئازارەکانی گەلی کورد بەدەست رژێمی بەعس دەکات.
 
مەیلان لە ماوەی شەش مانگ لەدەرکەوتنی، لە ئەڵمانیا  و ئەوروپا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، ئێستا وەکو یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەناسرێت، کە لەگەڵ ژمارەیەک لە گۆرانیبێژانی ئەوروپی دوێتی ئەنجامداوە، لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ناوداری جیهانی گرێبەستی ئەنجامداوە بۆ تۆمارکردنی چەند کارێکی هونەری، ئێستا مەیلان بەزمانی ئەڵمانی و فەرەنسی گۆرانی دەڵیت، یەکەمین کچە کوردە بە هەردوو زمان گۆرانی بڵێت، بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە.
 
ئەم ڤیدیۆکلیپە بە زمانی ئەڵمانی و فەرەنسیەو بەناوی "شایانی هەموو شتێکە"  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، مەیلان  لەمبارەیەوە بەرووداوی راگەیاند" دەمەوێت لەرێگەی ئەم ڤیدیۆکلیپەوە ئازارەکانی گەلی کورد نیشانی ئەڵمانییەکان بدەم".
 
هەروەها مەیلان بۆ وێنەگرتنی ئەم ڤیدیۆکلیپە شاری هەولێری هەڵبژاردووە و لەگەڵ ستافێکی پرۆفیشناڵ کلیپەکە وێنەگیراوە"من حەزم کرد، نیشانی ئەوروپییەکان بدەم، کە شاری هەولێر و کوردستان ئارامەو پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە".
 
مەیلان غەفووری کە بە لونە لە ئەڵمانیا ناسراوە، لە ساڵی 2002 لە شاری هاید لبیرگی ئەڵمانیا لە دایکبووە، مەیلان هەر لە منداڵییەوە حەز و خولیای زۆری بۆ گۆرانی و میوزیک هەبووە، بۆ خۆی تێکستی گۆرانی فەرەنسی و ئەڵمانی نووسیوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر ئەکتیڤ بووە.
 
لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2020 مەیلان گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە، دەنگدانەوەی زۆر لە ئەڵمانیاهەبووە، بۆیە لەلیستی پڕبینەرترین ڤیدیۆکلیپی ئەڵمانیا پلەی یەکەمی وەرگرتووە، لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژی ناوداری ئەوروپی دوێتی هەیەو لە ماوەی شەش مانگدا لەئەڵمانیا بووەتە ئەستێرەیەکی دیار.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.