هێلی لەڤ و هەیفا وەهبی خەڵات دەکرێن

13-04-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن میوزیک
A+ A-

رووداو- هەولێر

هێلی لەڤ، کچە گۆرانیبێژی کورد، بەهۆی گۆرانی شۆڕش ، وەک یەکەمین هونەرمەندی کورد لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سانفرانسیسکۆ دوو خەڵاتی پێشکەش دەکرێت، هاوکات هەیفا وەهیبی هونەرمەندی لوبنانیش خەڵات دەکرێت.

بڕیارە سەرەتای مانگی تەممووزی داهاتوو، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سانفرانسیسکۆ سازبکرێت، هەر لەم مەڕاسیمەدا بەشێک لەو هونەرمەندو ئەکتەرانە خەڵات دەکرێن، کە کاریگەری و جێ پەنجەیان لەبواری هونەر دیاروبەرچاوە، بۆیە سەرپەرشتیارانی ئەم فێستیڤاڵە هێلی لەڤ-یان بۆ دوو خەڵات دەستنیشانکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هێلی لەڤ خەڵاتێک وەک کاریگەرترین و زۆرترین جەماوەر وەردەگرێت و خەڵاتی دووەمیش بەناوی بوێرترین و بەهێزترین ئافرەتی هونەرمەندی پێشکەش دەکرێت.

ئەمە سێیەمین جارە هێلی لەڤ وەک هونەرمەندێکی کاریگەرو بوێر خەڵاتی نێودەوڵەتی لە ئەمەریکا وەردەگرێت.
 
بڕیارە لە هەمان فێستیڤاڵدا دەیان هونەرمەندو ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی خەڵات بکرێن، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تەنیا هەیفا وەهبی خەڵات دەکرێت و ئامادەی فێستیڤاڵەکە دەبێت.

پڕۆمۆی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سانفرانسیسکۆ



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە