رووداو - ھەولێر
گۆرانیبێژ تارا رەسوڵ سروودێکی نیشتمانی بە شێوەی کلیپ لە چەند رۆژی داھاتوو بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت گۆرانییەکەم بۆ کچێکی نەقیبە.
لە لێدوانێکی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) تارا رەسول گوتی: " کارەکانی بەرھەمی سروودی (شەھید نەقیب رەنگین) کۆتایی پێھاتووە کە بەرھەمێکە تایبەتە بە ژنانی کورد و ھەروەھا شەھیدی جوانەمەرگ رەنگینە کە لە ماوەی رابردوو بە دەستی تیرۆرستانی داعش شەھیدکرا".
تارا باس لە ناوەڕۆکی بەرھەمەکەی دەکات و دەڵێ :" ئەم بەرھەمە سروودێکی نتیشنمانییە، لە تێکستی رەھبەر سەید ئیبراھیم و لە ئاوازی سامان ساڵح ئەلیاسە و لە لایەن دەرھێنەری تاراوگە ھەردی عومەر کاری کلیپی بۆ کراوە و بەرھەمی کەناڵی کوردساتە. لە شاری کەرکووکیش کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە".
تارا باس لەوەشدەکات کە یەکەم جارە وەک ھونەرمەندێکی کورد ئالەتێکی کلاسیکی سویدی بە ناوی نیکلھارپە بەکاردەهێنێت لە نێو بەرھەمەکانی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ