عادل ئیمام نوێژی مردوو لەسەر نوور شەریف دەکات

13-08-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن عادل ئیمام نوور شەریف
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان 

عادل ئیمام، ئەکتەری کۆمیدی بەناوبانگی جیهانی، نوێژی مردووی لەسەر هونەرمەندی میسری نوور شەریف کرد و چەند وێنەیەکیشی لەکاتی نوێژکردنەکەدا بڵاوبووەوە. 

لە کاتی بە خاکسپاردنی ئەکتەری کۆچکردوو نوور شەریف، عادل ئیمام و چەندین ئەکتەری دیکە  لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەی ئامادەبوون و بەیەکەوەش نوێژیان لەسەر تەرمی نوور شەریف کرد.

ئەمە بۆ یەکەمجارە وێنەی عادل ئیمام  لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی مردوودا بڵاودەبێتەوە.

دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 11-8-2015، نوور شەریف، ئەکتەری نێوداری میسری، ماڵئاوایی لە ژیان کرد و دوێنی ئێوارە 12-ی ئاب ئامادەبوونی زیاتر لە 2 ھەزار کەس تەرمەکەی لە وڵاتی میسر نێژرا.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە