شاکیرا پیرۆزبایی لە خۆشەویستەکەی دەکات

13-11-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن شاکیرا پێکی
A+ A-
رووداو – ئاژانسەکان

شاکیرا، گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی بەرەگەز کۆڵۆمبی، پیرۆزبایی لە گیرارد پێکی، ئەستێرەی یانەی بەرسەلۆنەو هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات، بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی کەتەلۆنی.


گیرارد پێکی، لە چەند رۆژی رابردوو، خەڵاتی باشترین یاریزانی کەتەلۆنی پێبەخشرا، شاکیرای خۆشەویستی پیرۆزبایی ئاراستە دەکات و دەڵێت "پیرۆزە خۆشەویستم، هیوادارم خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانیش ببەیتەوە".

شاکیرا و پێکی، ماوەی چەند ساڵێکە خۆشەویستی یەکدین و پێکەوە دەژین، خاوەنی کوڕێکن بە ناوی "میلان"، پەیوەندی خۆشەویستی ئەم دوو ئەستێرەیە، لە دوای جیابوونەوەی شاکیرا لە کوڕی سەرۆکی پێشووی ئەرژەنتین دەستیپێکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە