رووداو- هەولێر
خدر خۆشناو، هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێر، رۆژی 14-1-2019 لەبەردەم رووداو لافتیەیەکی بەرزکردبوویەوەو لەرێگەی رووداو داوای بینینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە هونەرمەند خدر خۆشناو بەرووداوی راگەیاند" ماوەیەکی زۆرە دەمەوێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببینم، بۆ ئەوەی گلەیی فەرامۆشکردنی هونەرمەندانی کوردستانی پێ بگەیەنم، بۆیە لەرێگەی رووداو داوا دەکەم، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببینم".
خدر خۆشناو، زیاتر لە 200 گۆرانی وسروودی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمارکردووەو لە زۆربەی ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی ئەو حیزبە گۆرانی گوتووە، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت ئێستا فەرامۆشکراوە، خۆشناو دەشڵێت" ماوەیەکی زۆر من و چەندین هونەرمەندی دیکەی رەسەن و بە ئەزموون فەرامۆشکراوین و لەبەرامبەردا بەشێک لە گۆرانیبێژان هاوکاری و پاڵپشتیەکی زۆر دەکرێن، لەسەر ئەو جیاوازییە زۆرە دەمەوێت سەرۆکی حکومەتی بیبینم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ