بەوێنە.. هێلی لەڤ کۆلێکشنی "ئازادی" بڵاودەکاتەوە

14-08-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری دیزاین میوزیک
A+ A-

رووداو – هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-08-2016 لە رێگەی کۆمپانیایەکی ئەڵمانییەوە بەشێوەی ئۆنلاین، کۆلێکشنی "ئازادی" کە لە کۆمەڵێک ئێکسسوار و کەلوپەلی جوانکاری پێکهاتوون و لە لایەن هونەرمەند هێلی لەڤ ئامادەکراون بڵاوبکرێنەوە.

هێلی لەڤ، بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، کە کۆمپانیا ئەڵمانییەکە داوای لێکردووە کە کۆمەڵیک دیزاین-ی تایبەت بەخۆی ئامادەبکات بۆ ئەوەی لە رێگەی ئۆنلاین-ەوە بفرۆشرێن.

گوتیشی، "کۆلەیکشنەکە ناوی Freedom-ەو لە ملوانکەو بازن و گوارەو کۆمەڵێک ئێکسسواری دیکە پێکهاتوون، ئەمڕۆ کاژێر 8-ی ئێوارە لە رێگەی ماڵپەڕی کۆمپانیا ئەڵمانییەکەوە فرۆشتنیان دەستپێدەکات و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش داوای کەلوپەلەکانیان کردووە".

لە بارەی داهاتی فرۆشی کەلوپەلەکان، هێلی لەڤ گوتی "کەلوپەلەکان لە لایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکە بەناوی ستێل نێست دروستکراون، داهاتی فرۆشەکەش هاوبەش دەبێت لە نێوان من و کۆمپانیاکە، بەشی زۆری داهاتەکەی خۆم لە کارە خێرخوازییەکان خەرچ دەکەم".

بەپێی قسەکانی هێلی لەڤ، ئەو 10 هەزار کەسەی کە داوای کەلوپەلەکانیان کردووە لە تەمەنی جیاوازن و زۆرترین داواکارەکانیش لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمەریکا و عێراقەوەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە