رووداو- هەولێر
رۆژین شەریفی، كچە ئەكتەری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، تەمەنی لەنێو كاری نواندن و درامادا زۆر كەمە، بەڵام ناوبانگی پەیدا كردووە. ئەو بە درامای (دووپشك) لەنێو خەڵكدا ناسرا، بەڵام لە چەند فیلم و درامایەكی دیكەی كوردیشدا رۆڵی بینیوە، ماوەی دوو ساڵە لە كاری هونەری دووركەوتووەتەوە، هۆكاری ئەم دووركەوتنەوەیەشی لەم هەڤپەیڤینەدا بۆ (رووداو) ئاشكرا دەكات.
رووداو: ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە سینەما دووری، هۆیەكەی چییە؟
رۆژین شەریفی: من ئێستا قوتابی زانكۆی ئەمریكیم لە سلێمانی، بۆیە كاتم زۆر زۆر كەمە بۆ كاری هونەری. وەك ئاشكراشە نواندن كاتێكی زۆری پێویستە و كاری زۆری دەوێت، من ئەو كاتەم بۆ خوێندنەكەم تەرخان كردووە، بۆیە لە هەموو كارێكی هونەری وەستام.
رووداو: پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان كە لە زانكۆی ئەمریكی دەیخوێنی هەست ناكەی زۆر لە ئارەزووەكەی خۆت دوورە؟
رۆژین شەریفی: من سەرەتا حەزم دەكرد لە كۆلیژی هونەر بخوێنم، بەڵام دوای ئەوەی لە چەند مامۆستا و كەسانی پسپۆڕم پرسی، گەیشتمە ئەو قەناعەتەی كۆلیژەكانی هونەر لەو ئاستەدا نین تۆ چوار ساڵی ژیانتی بۆ تەرخان بكەی. من پێموایە بە ئەزموون ئەو شتانە فێر دەبیت كە لەوێش فێری دەبیت، پێموابێ كۆلێژەكانی هونەر لە كوردستان ئەكادیمی نین. دوای تەواوكردنی زانكۆ دەمەوێت بڕۆمە دەرەوەی كوردستان لە بواری سینەما بخوێنم. ئەگەر ئەمە نەكرا دەمەوێت لە بواری مافی مرۆڤ ماستەر بخوێنم.
رووداو: لەو دراما و فیلمانەی بەشداریت تێدا كردوون لە كامیان پەشیمانی؟
رۆژین شەریفی: بۆ درامای دووپشك حەزم دەكرد بڵاونەبێتەوە، چونكە یەكەمین كارم بوو، زۆر دوودڵ و راڕابووم، بەڵام كە دواتر بینم، دەمگوت دەكرا جوانتر ئەم رۆڵەم بینیبایە. درامای غوربەتم زۆر خۆشدەوێت، بەداخەوە تاوەكو ئێستا بڵاونەبووەتەوە، كێشەی سپۆنسەری هەیە، لەنواندنی ئەم درامایەدا درێغیم نەكرد، هەرچیم هەبوو لە درامای غوربەت دامناوە، بەڵام لە هیچیان پەشیمان نیم.
رووداو: بەردەوام دەرهێنەرەكان گلەیی دەكەن كە ئەكتەرە كچەكان ئەوەی دەرهێنەرەكان دەیانەوێت نایكەن، بەتایبەتی هەندێ دیمەن كە لەنێو كۆمەڵگەدا تابوون، تۆش لەگەڵ ئەوانە كێشەت هەیە؟
رۆژین شەریفی: هەر كەسێك كەمێك بەناوبانگ بێت و لەنێو كۆمەڵگادا بەرچاو بێت خەڵك قسەی بۆ هەڵدەبەستن، بەتایبەت ئافرەت، بەڵام مەنتقی نییە تۆ لەسەر قسەی خەڵكی بڕیاری ئیش و كارەكانت بدەی، من دەمەوێت شكاندنی ئەم كۆت و بەندانە هەنگاو بەهەنگاو بێ. من لە درامای دووپشك چوومە سەر ماتۆڕسكیل، لە درامای دووەم باوەشم هەبووە، دواتر ماچی روومەتم هەبووە، هێدی هێدی دەمەوێت بینەر بەم كارانە رابێنم، نەك لە هەنگاوی یەكەمەوە كاری گەورە بكەیت و دواتر بەسەرتدا بشكێتەوە و بینەر تووشی شۆك بكەی، بەڕای من ئەوەی لە دراما و فیلمدا دەكرێت واقیعی ژیانی رۆژانەیە، بۆیە ئەگەر من نەتوانم واقیعی ژیان وەك خۆی نیشان بدەم، كەواتە من ئەكتەر نیم.
رووداو: واتە تۆ لە كاری سینەما و درامادا هیچ سنوورێكت دانەناوە؟
رۆژین شەریفی: من بۆ ماچ و باوەش هیچ سنوورێكم دانەناوە، من كە قبوڵم كرد ببمە ئەكتەر دەبێت ئەوەش قەبوڵ بكەم. هەرچەندە بۆ چەند فیلمێك پێیانگوتم كە دیمەنی دەستدرێژیی تێدا بوو، بەڵام رەتمكردەوە، چونكە پێموابوو بۆ رۆژین هێشتا زووە ئەم كارانە، دەنا من هیچ سنوورێكم لە كاری سینەماو درامادا نییە.
رووداو: ئەگەر بەچاوێكی گشتی سەیری سینەمای كوردی بكەین، بەڕای تۆ پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە یان لە شوێنی خۆی وەستاوە؟
رۆژین شەریفی: من پێموایە لە شوێنی خۆی وەستاوە، لێرەو لەوێ فیلمی سینەمایی بەرهەم دێت، بەڵام بەپێی پێویست نییە.
رووداو: لە كاری رۆژانەتدا بەهۆی ئەوەی ئەكتەرێكی دیاری، كێشەت بۆ دروست نەبووە؟
رۆژین شەریفی: من ئەوەم باشە زوو ناناسرێمەوە، چونكە هەرجارێك بەشێوازێك دەردەكەوم و خەڵك نامناسنەوە. بێگومان ناوبانگ هەندێ كۆت و بەندت بۆ دروست دەكات كە ناتوانی وەك خەڵكی ئاسایی هەڵسوكەوت بكەی.
رووداو: بیرت لە سیاسەتكردن نەكردووەتەوە، چونكە بەشەكەی تۆ لە زانكۆ پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ سیاسەت هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بنەماڵەی ئێوە شۆڕشگێڕ و سیاسین؟
رۆژین شەریفی: حەزم لە سیاسەتە، هەر كارێك بتوانم داهێنان و شتێكی نوێ بكەم پێم خۆشە، لەگەڵ ئەوەشدا حەزم لە ریسكە، بەڕای من سیاسەتیش ریسكە، لە داهاتوودا ئەگەر هەڵبكەوێت بۆ نا، بەڵام ئێستا زووە و دەبێت خۆم پێبگەیەنم، من دوای بواری هونەری حەزم لە بواری دیبلۆماسییە.
رووداو: رۆژین پلانی بۆ شووكردن چییە؟
رۆژین شەریفی: من هەمیشە بەدایكم دەڵێم پڕۆژەی گەورەتر لە شووكردنم هەیە، ناڵێم قەت شوو ناكەم، بەڵام جارێ كاتی شووكردنم نییە و خەریكی خوێندنم.
رووداو: ئەگەر كوڕێكت بە دڵ بوو ئامادەی داوای خۆشەویستی لێ بكەی؟
رۆژین شەریفی: ئەگەر لە ئاستی رۆشنبیریی كوڕەكە دڵنیابم، بەدڵنیاییەوە كێشەم لەگەڵ ئەوەدا نییە، دەتوانم پێی بڵێم.
رووداو: قەت بە ئاگری خۆشەویستی سووتاوی؟
رۆژین شەریفی: زۆر پیس بەئاگری عیشق سووتاوم، زۆرجار دەپرسن رۆژین عاشق بووە، منیش دەڵێم بەڵێ عاشق بووم، بەڵام ئیدی عاشق نابمەوە.
رووداو: كاریگەریی ئەم سووتانە بەسەر رۆژینەوە ماوە؟
رۆژین شەریفی: بەڵێ زۆر كاریگەری بەسەرمەوە هەبووە، هەر ئەوەش وای كردووە ئیدی باوەڕ بە كەس نەكەم و بیر لە شووكردن نەكەمەوە.
رووداو: ئەو داواكارییە چییە رۆژین بۆ شاسواری خەونەكانی هەیەتی؟
رۆژین شەریفی: وەڵڵا تەنیا با تۆزێك پیاو بێت، ئەوەی من لە كوڕەكان سەرنجم رادەكێشێت تەنیا پیاوبوونێتی بەهەموو ماناكانییەوە. هەندێ كوڕ هەن زۆر زمان لووس و لووسكە و بەمانای وشە پیاو نین، دەنا من شێوەی كوڕ و دەوڵەمەندی و سەروەت و سامان لام گرنگ نییە. من تەنیا دوو پارچە ئاڵتوونم هەیە ئەویش بەدیاری بۆم هاتووە. بەڵام حەز دەكەم مێردەكەم بەژن و باڵای بەرز بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ من بگونجێ.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ