رووداو- هەولێر
فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیان و بەرهەمی گرووپی میوزیکی کامکاران بەرهەمدێت، کە باس لە چالاکییەکان کارە هونەرییەکانی ئەم گرووپە دەکات.
هۆشەنگ كامکار، گوتەبێژی گرووپی كامکارەكان دەربارەی ئەم فیلمە گوتی "لە رابردوودا چەند جارێك ژمارەیەك دەرهێنەری جیاواز بۆ دروستكردنی فیلم لەسەر كامکاران پێشنیاریان كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا بەهۆی هەستی منەوە رێگەمان نەداوە کەس ئەم کارە بکات".
گوتەبێژی كامکاران باسی لەوەشكردووە، کە دوای ئەوەی محەمەد رەزای دەرهێنەریان ناسیوە، پێشنیاری بەرهەمهێنانی فیلمێكی بەڵگەنامەیی لەسەر كامکاران كردووە، ئەوانیش پێشنیارەكەیان لەنێوان خۆیاندا باس كردووە و دواجار داواكاریەكەی دەرهێنەرەیان قەبوڵكردووە".
گرووپی كامکاران لەلایەن حەسەن كامکار دامەزراوە، یەكێکە لە گرووپە هونەرییە بەناوبانگەكان و تەواوی ئەندامانی گرووپەكە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن و سەر بە یەک خانەوادەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ