میریەم فارس هەموان دەگریێنێت

16-05-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن میریەم فارس
A+ A-
رووداو – bitajarod

 ئەستێرەی لوبنانی میریەم فارس یەكەم پرۆمۆی زنجیرەی تەلەفزیۆنی ( ئیتیهام)ی لەسەر ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە یوتووب بڵاوكردەوە، كە خۆی پاڵەوانیەتی و بڕیارە مانگی رەمەزان نمایشبكرێت، بەمەش جارێكی دیكە میریەم فارس بووە مایەی سەرسامی هەوادارانی.

میریەم كە لە ڤیدیۆكەدا لەوپەڕی جوانیدا بە چاوێكی پڕ فرمێسك دەردەكەوێت، پەیماندەدات تۆڵەی دایكی بكاتەوە ( لە زینجیرەكەدا ).

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكەش لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بەگشتی هەوادارانی هاوسۆزی خۆیان بۆی دەربڕیوە و لە كۆمێنتەكانیاندا باسی ئەوە دەكەن، ئەوان چەند بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاتنی مانگی رەمەزان دەكەن بۆ بینینی زنجیرە نوێیەكە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە