رووداو دیجیتاڵ
لیستی بەربژێرانی 77ـەمین رێوڕيسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی راگەیەنرا؛ زنجیرەی "Severance" بەربژێری زۆرترین خەڵاتە و بڕیارە لە 14ـی ئەیلوولی ئەمساڵ خەڵاتەکان دابەش بکرێن.
زنجیرەی "Severance" بەرهەمی ئەپڵ تیڤی پڵەس، بەربژێری 27 خەڵاتە، لە دوای ئەویش زنجیرەی "The Penguin" بەرهەمی ئێج بی ئۆ ماکس دێت و بەربژێری 24 خەڵاتە. هەروەها زنجیرەی "The Studio" و "The White Lotus" لە ریزبەندی سێیەم دێن، هەریەکەیان بەربژێری 23 خەڵاتن.
لە بەشی باشترین زنجیرە دراما، ئەم بەرهەمانە بەربژێری خەڵاتن: "Andor"، "The Diplomat"، "The Last of Us"، "Paradise"، "The Pitt"، "Severance"، "Slow Horses" و "The White Lotus".
بۆ باشترین زنجیرەی کۆمیدی، ئەم بەرهەمانە بەربژێرن: "Abbott Elementary"، " The Bear"، "Hacks"، "Nobody Wants This"، "Only Murders in the Building"، "Shrinking"، "The Studio" و "What We Do in the Shadows".
لە بەشی باشترین کورتە زنجیرە، ئەم بەرهەمانە بەربژێری خەڵاتن: "Adolescence"، " Black Mirror"، "Dying for Sex"، "Monsters: The Lyle and Erik Menendez Story" و " The Penguin".

لە خەڵاتە سەرەکییەکانی دیکەی ئێمی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو و باشترین ئەکتەری سەرەکی ژنە لە درامادا. لە بەشی پیاواندا، ئەو ئەکتەرانە بەربژێرن: ستیرلینگ کەی براون لە زنجیرەی "Paradise"، پێدرۆ پاسکاڵ لە زنجیرەی "The Last of Us"، ئادەم سکۆت لە زنجیرەی "Severance"، نواهـ وایلی لە زنجیرەی "The Pitt" و گاری ئۆڵدمان لە زنجیرەی "Slow Horses".

لە بەشی باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن لە درامادا، بەربژێرەکانی ئەمانەن: کاتی بێتس، لە زنجیرەی "Matlock"، شارۆن هۆرگن لە زنجیرەی "Bad Sisters"، بەیت لۆوەر لە زنجیرەی "Severance"، بێلا رەمسی لە زنجیرەی "The Last of Us" و کێری راسڵ لە زنجیرەی "The Diplomat".
جگە لەم بەشە سەرەکییانە، خەڵات لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاو و ژن لە رۆڵی سەرەکی و لاوەکیدا لە زنجیرەی کۆمێدیدا، باشترین ئەکتەری پیاو و ژن لە رۆڵی لاوەکی لە درامادا و باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو و ژن لە کورتە زنجیرەدا پێشکێش دەکرێن.

خەڵاتی ئێمی، لە 1949 لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی تەلەڤزیۆنی لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا دامەزراوە، خەڵاتێکی ئەمریکییە بۆ بەرنامە و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکانە، سەرەتا تایبەت بوو بە بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکانی لۆس ئەنجلس، زیاتر لە 500 کۆمپانیا لە 50 وڵاتەوە تێیدا ئەندامن، هاوتای خەڵاتی ئۆسکارە بۆ بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکان و خەڵاتەکە لە نیکڵ، مس، زیو و زێڕ دروست دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ