تارا مامەدۆڤا گۆرانییەکی دوێت لەگەڵ ئیرەم ئاتابای دەڵێت

16-09-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن تارا مامەدۆڤا ئیرەم ئاتابای
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند تارا مامەدۆڤا، لە دوایین کۆنسێرتیدا لە ئیستەنبووڵی تورکیا، گۆرانییەک لەگەڵ هونەرمەند ئیرەم ئاتابای دەڵێت و ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە.
 
لە کۆنسێرتەکەدا ئەو دوو هونەرمەندەی باکووری کوردستان، گۆرانی 'وەهار' بە شێوەزاری کرمانجی خواروو پێشکێش دەکەن و لەمبارەیەوە مامەدۆڤا دەڵێت، ئیرەم ئاتابای خاوەن دەنگ و دڵێکی گەورەیە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، جگە لەم بەرهەمە، ئیرەم بەرهەمێکی دیکەیشی لە کۆنسێرتەکەیدا پێشکێشکردووە.
 
تارا مامەدۆڤا ئەمساڵ کۆنسێرتێکی لە ئیستەنبووڵ سازکرد و هەفتانە گۆرانییەکانی نێو کۆنسێرتەکەی بەشێوەی تراکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە.
 
تارا مامەدۆڤا، لە 22ـی نیسانی 1983 لە ماڵباتێکی باکووری کوردستان لە کیرگستان لە دایکبووە و هەشت ساڵ لەو وڵاتە ژیاوە، دواتر رووی لە رووسیا کردووە و چوار ساڵ لەگەڵ ماڵباتەکەی لەوێ ماوەتەوە و لە فێرگەی دانس، شانۆ و میوزیک خوێندوویەتی. 
 
پاشان لەگەڵ ماڵباتەکەی روویان لە فەرەنسا کردووە و لە پاریس ماونەتەوە، ئێستا لە تورکیا ژیان بەسەر دەبات و خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی 'ئاخ' و 'بەرهەڤکرن' جگە لە چەند گۆرانییەکی تاک و ڤیدیۆکلیپێک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە