رووداو – هەولێر
ئازەر قوبادی، خوشکی سینەماکاری بەناوبانگی کورد بەهمەنی قوبادی، کە ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دادەنیشێت، خەریکی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەلبومێکی گۆرانییە بەناوی "بۆنی باران".

ئازەر، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "خەریکی دواین قۆناخەکانی ئامادەکاریم بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبومێکی گۆرانی، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا ئەلبومەکە بە چەندین گۆرانی شێوازی جیاواز بڵاودەکەمەوە".

ئازەر گلەیی لە براکەی خۆی دەکات و دەڵێت "چەندین جار بە بەهمەن-ی قوبادییم برام گوتووە، کە کاری دەرهێنانی یەکێک لە کلیپەکانم بۆ بکات، بەڵام بۆی نەکردووم و گوتویەتی، کە کاری دەرهێنانی کلیپ لە دەرهێنانی فیلمی سینەمایی جیاوازە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ