Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێمن عەبدوڵڵا

هێمن عەبدوڵڵا

بیروڕا16-12-2019

شیعە چۆن تێماندەگەن؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا
16-12-2019

بابەتی پەیوەندیدار

تفەنگەکەی باوکم و ئاوایی نۆڕک
بیروڕا01-06-2026

تفەنگەکەی باوکم و ئاوایی نۆڕک

کاوە ئەمین گوڵچین
کاوە ئەمین گوڵچین
مەترسییەکانى سەر هێزى پێشمەرگە
بیروڕا01-06-2026

مەترسییەکانى سەر هێزى پێشمەرگە

عارف قوربانی
عارف قوربانی
لە فەزای گشتیی هابرماسەوە بۆ شاشەی رووداو؛ کاتێک میدیا مێژوو دەنووسێتەوە
بیروڕا31-05-2026

لە فەزای گشتیی هابرماسەوە بۆ شاشەی رووداو؛ کاتێک میدیا مێژوو دەنووسێتەوە

رێبین رەحیم
رێبین رەحیم
لەوەتەی رژێمی سەددام رووخاوە، دیدارێکی راشکاوتر و هاوکات نزیککەرەوەتر لە دیداری هەولێر - نەجەف لەنێوان کورد و شیعە لە عێراقدا نەکراوە. ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە ماوەی رابردوودا ئیشی باشی زۆری کردووە، بەڵام دەستپێشخەریی ئەمجارەی، هەم کاتەکەی (تایمینگ) و هەم دەرهاویشتەکەشی بۆ کوردستان و بۆ عێراقیش گرنگە.
 
بەر لە رووخانی رژێمی سەددام، ئۆپۆزیسیۆنی شیعەی عێراق بەبەردەوامی دیدار و لووتکە و دانیشتنی فراوانیان لەگەڵ سەرکردایەتیی کوردستاندا هەبوو. مێژووی ئۆپۆزیسیۆنبوونی هەندێکیشیان ئاشکرایە کە یان لە شاخەکانی کوردستان یان لە هوتێلەکانی پیرمام و هەولێر تێپەڕیوە. هەندێک لەو قسانەی لە دیداری هەولێر- نەجەفدا کران، بیرخەرەوەی ئەو رۆژانە بوون کە لەنێوان کورد و شیعەدا هاودڵی و هاوخەباتییەکی تۆخ بۆ نەهێشتنی دیکتاتۆری لە عێراقدا هەبوو، دواتر زۆر لە سەرکردە شیعەکان لێی پەشیمان بوونەوە.
 
ئەمجارە عێراقییەکان شۆڕشێکی گەنجانەیان بۆ کۆتاییهێنان بە شکستی حوکمڕانیی سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی شیعەی جاران دەستپێکردووە. بەشبەحاڵی خۆم چاوەڕوانیی خەیاڵیم لە دەرهاویشتەکانی ئەو شۆڕشە نییە، بەڵام دەشزانم چیدیکە ئەمڕۆ لە عێراق وەک دوێنێ نابێ و زۆر شت دەگۆڕێن. دروست لەم کاتەدا هەولێر پێویستی بەوەیە دیداری لەگەڵ پێکهاتە و رۆڵگێڕە گرنگەکانی عێراقە گۆڕاوەکە هەبێ. بۆیە وەکچۆن دیداری هەولێر- نەجەف کرا و لە راگەیەندراوی کۆتایی دیدارەکەشدا دەرکەوت کە بەشداربووەکانی لە هەستیاریی ئەم قۆناغە و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی تێگەیشتوون، ئاواش پێویستە دیداری هەولێر- مووسڵ (بە هەموو پێکهاتەکانییەوە) و دیداری کورد - کەرکووک (لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکانی) و دیداری کورد- سوننەش بەزوویی بکرێن.
 
پێکهاتەکانی عێراق، بەتایبەتیش کورد، بە خواستی خۆیان نەبوونەتە هاوچارەنووس. بۆیەش لەوەتەی ئەو قەوارەیە دروستکراوە، ئەو پێکهاتانە پێکەوە دیداریان نەبووە و هەمیشە سیاسییەکانیان لەجیاتی ئەوان پێکەوە دانیشتوون و بڕیاریان لەسەر ئێستا و ئایندە داوە. ئەو بڕیارانە کە هەڵقوڵاوی بەرژەوەندی و ئایدیۆلۆژیا و گەمەی سیاسییە کەسی و نێوخۆیی و ئیقلیمییەکان بوون، زۆربەی جار ماڵوێرانییان بۆ خەڵکی عێراق هێناوە. بەڵام کاتێک سەرکردەکان نا، بەڵکو ئەوانەی زۆرتر لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئەو پێکهاتانەوە نزیکن، پێکەوە دادەنیشن، هەستەوەری و لێکتێنەگەیشتنەکانیش کەمتر دەبنەوە. ئەمەش هەم کاریگەریی دەبێ لەسەر بیرکردنەوە لە یەکدی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یەکدی (بەتایبەتیش بۆ قووڵکردنەوەی سیستمی فیدراڵی) و هەم کاریگەریشی دەبێ لەسەر هەڵسوکەوتی دەنگدەر، لەکۆتاییدا لەسەر هەڵسوکەوتی سیاسییەکانیش. بۆ نموونە ئەگەر دیداری وەک ئەوەی هەولێر- نەجەف بەردەوام بن (کە وادیارە بەردەوام دەبێ و جاری داهاتوو لە نەجەف دەبێ)، چیدیکە سیاسییەکانی شیعە ناتوانن لە نەجەف بە درۆی گەورە و بە دووژمنایەتیی ناڕەوای خەڵکی کوردستان بەئاسانی دەنگ کۆبکەنەوە. پێچەوانەکەشی لە کوردستان راستە.
 
ئەم مۆدێلی موخاتەبەکردنەی عەقڵ و ویژدانی دەنگدەری شیعە و سوننە و تەنانەت تورک و فارسی ناوچەکەش بۆ کورد زۆر گرنگە. تاوەکو ئێستا پردی سەرەکیی پەیوەندیی کورد و شۆڕشەکەی لەگەڵ ئەو گەلانەی ناوچەکە، کە خاکی کوردستانیان بە ناهەق داگیرکردووە، دەوڵەتەکانیان و پایتەختەکانیان و میدیا فەرمییەکانیان بوون. ئەوانیش نەک هیچیان بۆ رەواندنەوەی لێکتێنەگەیشتنەکان نەکردووە، بەڵکو رۆڵی گەورەشیان گێڕاوە بۆ خراپ حاڵیکردنی گەلەکانیان و هاندانیان بۆ دووژمنایەتیکردنی کورد. بۆیە لە قۆناخی داهاتوودا دەبێ کوردستان کاری زۆر لەسەر ئەو لایەنە بکات و ئەوەی بە هێزی سەربازی و دیپلۆماسی لە توانایدا نییە بیکات، بە هێزی نەرم (سۆفت پاوەر) بیکات.
هێمن عەبدوڵڵا
16-12-2019