نووری گەرمیانی: نەمتوانیوە گۆرانی بۆ پێشمەرگە بڵێم

17-02-2016
دەرباز یونس
...
...
نیشانەکردن هونەری میوزیک
A+ A-

رووداو – هەولێر

نوری گەرمیانی، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان کە بە هونەرمەندێکی میللی ناسراوە، بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی مژاری کاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر هونەرە میللیەکان میوانی گەشتی هەواڵە هونەرییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو بوو.


نوری گەرمیانی، گوتی "قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر هەموو شتێکدا هەبووە، من وەک هونەرمەندێک خۆم بە قەرزاری پێشمەرگە دەزانم کە بەهۆی نەبوونی تواناوە نەمتوانیوە گۆرانییەکیان بۆ بڵێم".

گوتیشی، "پێشتریش بۆ هونەرمەندە میللیەکان هەر بەمشێوەیە بووە، واتە کاتێک لە کوردستانیش قەیرانی دارایی نەبووە، هیچ کەسێک هاوکاری پێشکەشی من نەکردووە تا گۆرانییەک یا کلیپێک بڵاوبکەمەوە".

نورەدین عوسمان، ناسراو بە نوری گەرمیانی لە ساڵی 1969 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە، تاوەکو پۆلی 6-ی سەرەتایی خوێندووە، لە ساڵی 1984 یەکەم کلیپی گۆرانی و لە ساڵی 1989-شدا یەکەم ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە، کارمەندی بەشی توێژینەوەی گۆرانی و میوزیکە لە بەرێوەبەرایەتی هونەری میوزیک لە هەولێر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە