رووداو- هەولێر
دایان ئەبو عەلا، خاوەنی ناسناوی شاجوانی هاوینەی لوبنان بۆ ساڵی 2015، بەشداری لە زنجیرە درامایەكی تەلەڤزیۆنی دەكات بەناوی "خلخال" و ئێستا لە قۆناغی وێنەگرتندایە.
دایان بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەم درامایە لە مانگی رەمەزان پەخش دەكرێت و ئێستا لە بەیروت وێنەی دەگیرێت".
ئەبو عەلا دەشڵێت "دراماكە كۆمەڵایەتییە و باس لە پەیوەندیی خۆشەویستی لە نێوان دوو كەس دەكات كە بە قۆناغی جیاوازدا تێدەپەڕن، لە مانگی رەمەزان پەخش دەكرێ".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ