رووداو- کان
له فێستڤاڵی فیلمی كان، باس و خواسی میدیاكان زیاتر لەسەر جل و بەرگی ناوازەی ئەستێرەكانه له سەر فەرشی سوور، چاوی میدیاكانیش زیاتر له سەر ئەوەیه ئەستێرەكان چیان پۆشیووه و چۆن خۆیان له سەر فەرشی سوور نمایش دەکەن.
ماتیو بارۆن، فۆتۆگرافەری ناودار ئەمریكی لە بارەی جل وبەرگی خانمان بە رووداوی راگەیاند" بەشداریم لە مەڕاسیمی دابەشكردنی خەڵاتی گۆڵدن گلوب، ئۆسکاریشمان لە هۆڵیود کردووە، بەڵام باشترین فێستیڤاڵ بەڕای من فێستیڤاڵی فیلمی کانە. چونکە چەندین مۆدێل و ئەکتەر و کەسایەتی نێودار بەنرخترین جلوبەرگ دەپۆشن. من زیاتر لە 13 ساڵە بەشداری لەم فێستیڤاڵە دەکەم، بەڕاستی کاری زۆر سەرنجڕاکێشم بینیووە."
عەزیەكانی بەری ناتاشا پۆلیس ، پێترا نێمكۆڤا ، سارا سامپایۆ، دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتووەتەوە. هەركەسێكیش سەردانی كان بكات دەزانێت لێره چەند بایەخ به جلو بەرگ دەدرێت.
سینتیا، خانمە ئەكتەرێکی فەرەنسییە، لەبارەی گرنگی جل وبەرگ لە فێستیڤاڵی کان دەڵێت"ماریۆن کۆتیاخم زۆر خۆشدەوێت، کە فاشنێکی فەرەنسییە، ئافرەتێک ئەم جلە دەپۆشێت بەڕاستی بێ کەمو کوڕییە، چونکە ئێمە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانین بۆ نمایشکردنی فیلم و کاری هونەری،بەڵێ گرنگە لێرە ئەو هەستە نایابەت بۆ درووست ببێت،بۆیە بەڕای من گرنگە لە فێستیڤاڵی کان جلێکی سەرنجڕاکێش لەبەر بکەیت".
رەنگه كان ، مۆدێلەكان ، كورتی و درێژی و براندی جلو بەرگی ئەستێرەكان له سەر فەرشی سوور گەرمترین بابەتن له فێستیڤاڵی فیلمی كان.
سێجی،خانمە ئەکتەرێکی ئیتاڵیاییە، لەمبارییەوە بەرووداوی راگەیاند "رێکپۆشی و پۆشینی جلوبەرگی جوان زۆر زۆر گرنگە لە فێستیڤاڵی کان، راستە زۆرجار یەکسەر سەرنج دەدەینە جلوبەرگەکان و هەر جلوبەرگیشک کەمێک کەسایەتی دەردەخات و ئەمانەش گرنگن".
خولی 71 مینی فێستیڤاڵی فیلمی کان لە رۆژی 8 ئەم مانگەوە دەستی پێکردووەو لە رۆژی 19 ئایار کۆتاییدێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ