كامیار پەیكەر بۆ 10 ژن دروستدەكات

17-08-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن پەیكەر كامیار حەمەعەلی
A+ A-

رووداو- هەولێر

دوو پەیكەرسازی كورد سەرقاڵی دروستكردنی پەیكەری 10 ژنی كوردن بۆ بازاڕێكی تایبەت بە ژنان لە شاری هەولێر.

پەیكەرساز كامیار حەمەعەلی بە (رووداو)ی گوت لەگەڵ پەیكەرساز بەختیار هەڵەبجەیی چەند قوتابییەكی بەشی پەیكەرسازیی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، سەرقاڵی دروستكردنی پەیكەری 10 ژنی ناسراوی كوردین، كە بڕیارە لە بازاڕێكی تایبەت بە ئافرەتان لە شاری هەولێر دابنرێن.

كامیار گوتی لەسەر داوای خاوەنی پڕۆژەكەی بازاڕی ژنان لە هەولێر، داوامان لێكراوە بە زووترین كات ئەو 10 پەیكەرە دروست بكەین و ئێستا 4 لەو پەیكەرانە تەواو بوون.

بەرزیی پەیكەرەكان لە نێوان 2.2 تاوەكو 2.4 مەتر دەبێت. كامیار گوتی  "لەو پەیكەرانەدا ماددەی هاڕاوی بەرد و هاڕاوی مەڕمەڕ بەكارهاتوون. یەكەمجارە لە كوردستان ئەو ماددەیە بۆ كاری پەیكەرسازی بەكاربێت".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە