رووداو - ئاژاشنەکان
چوار کچی وڵاتانی عەرەبی بەشداری دەکەن لە بەدەستھێنانی ناسناوی شاجوانی جیهان، کە مانگی کانونی یەکەم لە وڵاتی چین سازدەکرێت.
لە کاتی دەستنیشانکردنی شاجوانی وڵاتی مەغریب، فاتیمە زەھرا توانی ناسناوی شاجوانی مەغریب بۆ ئەم ساڵ بە دەستبینێت و سەربکەوێت بەسەر رکابەرەکانی و ببێتە یەکێک لە پاڵێوراوانی شاجوانی جیهان.

لیزا شاجوانی فەرەنسای ساڵی ١٩٩٦ کە یەکێک بوو لە لێژنەی دادوەرانی شاجوانی مەغریب دەڵێت:" فاتیمە جوانییەکی بێھاوتای ھەیە و جگە لەوەش چەند زمانێک دەزانێت، بۆیە دەتوانێت بەھۆی جوانیی و لێھاتووییەوە ببێتە شاجوانی جیهان"
مریەم حەبەش، بە رەگەز خەڵکی سووریایە، ئەمساڵ توانی ناسناوی شاجوانی وڵاتی فەنزوێلا بە دەستبهینێت. وەکو پێشبینیکراوە مەریم دەتوانێت رکابەرێکی سەرسەخت بێت بۆ بەدەستھێنانی ناسناوی شاجوانی جیهان.

مەریەم کچێکی نمایشکاری بەناوبانگی فەنزویلایە و قوتابی کۆلێژی پزیشکی ددانسازیە لەو وڵاتەوە.
ڤالیری ئەبو شەعرای لوبنانی توانی ناسناوی شاجوانی لوبنان بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەدەستبهێنێت، ئەمەش دوای رکابەرایەتیکردنی ١٣ بەشداربووی دیکە. ئەو توانی سەربکەوێت بەسەر ھەموویاندا و ببێتە شاجوانی لوبنان بۆ ساڵی ٢٠١٥، ئەویش وەک شاجوانی لوبنان پاڵێوراوە بۆ بەدەستھێنانی ناسناوی شاجوانی جیهان.

لە وڵاتی سوودانەوەش ئاگا-ی تەمەن ٢٢ ساڵە توانیویەتی ناسناوی شاجوانی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت، ئەمیش بە ناوی وڵاتی سودانەوە لە مانگی کانوینی یەکەم رکابەرایەتی لەسەر بەدەستھێنانی شاجوانی جیهان دەکات .


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ