رووداو - ئەڵمانیا
هونەرمەندی كوردی تاراوگەنشین، گانی نار كە 35 ساڵە كاری هونەری دەكات، تووشی شێرپەنجە بووە و بۆ دووەمین جار نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.
گانی نار ئێستا لە نەخۆشخانەی سێنت جۆزێفی شاری ترۆیسدۆرفی ئەڵمانیا لەژێر چاودێریی پزیشكدایە پاش ئەوەی تووشی شێرپەنجەی جگەر هات. ئەوە لە كاتێكدایە كە ساڵێك لەمەوبەر نەشتەرگەرییەكی دیكەی بۆ كراوە بەهۆی شێرپەنجەی ریخۆڵە “ئەوكات پزیشكەكان گوتیان لەو نەخۆشییە رزگارم بووە. پێموابوو ئەو نەخۆشییە جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە. بەڵام لەناكاو گەیشتە جگەریشم. منیش هەستم پێنەكردبوو لەو ماوەیەدا”.
د.یانین تایسێن، پزیشكی گانی نار رایگەیاند كە ئەوان بۆ لەنێوبردنی لووە شێرپەنجەییەكە بەشێكی جگەریان لێكردووەتەوە “سەرەتا بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی ریخۆڵە نەشتەرگەری بۆ كرا. دواتر نەخۆشییەكە گەیشتە جگەری. ئەمجارەیان ناچاربووین لەپێناو پاراستنی گیانی بەشێكی جگەری لێبكەینەوە. هەروەها دەبێ بۆ ماوەیەكی دیكەش بەردەوام بێت لەسەر وەرگرتنی چارەسەری، چونكە بەهۆی ئەو ئاوەی لەنێو زراویدایە هەندێك كێشە هاتووەتە پێش و ئەو ئاوە بەنێو جگەردا بڵاوبووەتەوە. دەبێ هەندێك نەشتەرگەری دیكەی بچووكی بۆ بكرێ.”
ئەلبوومەكەی بڵاوكرایەوە
سەرباری مانەوەی لە نەخۆشخانە، دیارە هەواڵێكی خۆش دەبێتە هۆكاری بەرزبوونەوەی ورەی “دوو رۆژ لەمەوبەر زانیم ئەلبوومە تازەكەم دەرچووە كە ئەلبوومێكی سادەیە بەناوی (ژان)، گۆرانییەكی تێیدایە كە هۆنراوەی بابا تاهیری هەمەدانییە و میوزیكی خۆمە. ئەوانی دیكەش هەموویان هۆنراوە و میوزیكی خۆمن.”
گانی نار هێشتا گوێی لە ئەلبوومە تازەكەی نەبووە. بەڵام دڵی خۆشە بەوەی كە رەنجی یەك ساڵی هاتە بەرهەم “ساڵی رابردوو كە دەستمكرد بە دروستكردنی ئەو ئەلبوومە، دەمزانی زۆر شت بەسەر ئەو ئەلبوومەدا دێت. بەڵام سوپاس بۆ خودا تەواوبوو. مخابن هێشتا گوێم لێنەبووە”.
رۆژانە دۆستانی سەردانی دەكەن
لەبارەی ئەوەی كە ئێستا ئەو غەریبی چ شتێكی دەرەوە دەكات، گوتی “مرۆڤ لە دۆخێكی وادا غەریبی زۆر شت ناكات، تەندروستی مرۆڤ دەبێ لەپێش هەموو شتێك بێت. ئەوەی لە ماوەی دوو مانگدا لێمان رۆیشت هیچ نییە، ئێمە هەمیشە دەتوانین ئەو شتانە بەدەست بێنینەوە.”
رۆژانە دۆست و برادەرانی بە چەپكە گوڵەوە روو لەو نەخۆشخانەیە دەكەن كە ئەوی تێدا خەوێندراوە، ئەوە ورەی بەرز كردووەتەوە. گانی نار دەڵێت “زۆر دۆست و برادەر سەردانم دەكەن. ئەم نەخۆشخانەی ئەڵمانیاش پێیان سەیرە كە ئەوەندە دۆست و برادەر سەردانم دەكەن. لێرەدا نابێ سوپاسی هەندێك لە هەڤاڵان لەیادبكەم كە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ من بوون: یوسف عەلۆ، نیزامەدین ئاریچ، شڤان پەروەر، دەلیل دیلانار، بەسەر شاهین، خێرۆ عەباس و هەموو ئەو برادەرانەی كە ئێستا ناوەكانیانم لەبیر نییە.”
بیری لەلای سۆفییەكانە
گانی نار كە زۆر ئەلبوومی دەركردووە، لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانەكە باسی پرۆژەیەكی نوێ دەكات “ئەگەر ئەم ئەلبوومە تازەیە سەركەوتن بەدەستبێنێت و منیش بە سەلامەتی بگەڕێمەوە ماڵ، پرۆژەیەكی تازەم لەبەردەستە. دەمەوێ بەرهەمێك لەهۆنراوەی تەسەوفی كلاسیكی ئامادەبكەم لە شیعرەكانی عەلی هەریری، فەقێ تەیران، مەلای جزیری و ئەحمەدی خانی. هیوادارم خودا ئەوەمان بە نسیب بكات كە ماوەیەكی درێژە لە خەیاڵمدایە دروستی بكەم”.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ